گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

قوباد تاڵەبانی دوایین زانیاری لەسەر ناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا ئاشكرادەکات

2021.06.27 - 15:51
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانی دوایین زانیاری لەسەر ناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا ئاشكرادەکات

ناس کورد-

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا بۆ هەرێم ڕایگەیاند، چاوەڕوانن بەغدا بڕیارەکە جێبەجێ بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەکەی، (یەکشەممە 27ی حوزەیرانی 2021) قوباد تاڵەبانی لەگەڵ قایمقام وبەڕێوبەری فەرمانگەکان و بەڕێوەبەری ناحیەکانی قەزای کۆیە کۆبووەوە و ڕایگەیاند، پێویستە نمونەیەکی جوانی حوکمڕانی پێشکەش بکەن و خزمەتکردنی ھاووڵاتیان بکەن بە ئەولەوییەتی کاری خۆیان.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ھاوکات لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ ئیدارەی کۆیە قوباد تاڵەبانی گفتوگۆی لەبارەی ڕەوشی خزمەتگوزاری و چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی قەزای کۆیە کرد و پاش خستنەڕووی پلان و بەرنامەی حکومەت ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت بەباشترین شێوە مامەڵە لەگەڵ ھاوڵاتیان بکەن و خزمەتکردنی خەڵک بکەن بە کاری لەپێشینەی خۆیان.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، دواتر جێگری سەرۆک وەزیران لەبارەی دواپەرەسەندنەکانی دۆسییەی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی قسەی کردووە و جەختیکردەوە، لەسەر پابەندبوونی حکومەتی ھەرێم بە ناوەڕۆک و دەقەکانی یاساکە و ئاماژەی بەوەدا چاوەڕێن حکومەتی عێراقیش بڕیارەکەی بۆ ڕەوانەکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم جێبەجێ بکات.

 

ئەوەش هاتووە، قایمقام و بەرێوەبەری ناحیەکانی کۆیە داواکاری و کێشەکانی قەزاکەیان خستە بەردەم جێگری سەرۆکوەزیران و ئەویش لای خۆیەوە بەڵێنی دا لەچوارچێوەی بەرنامەی حکومەت کاریان لەسەر بکرێت.