گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زۆر لە کۆرۆنا کوشندەترە

بڵاوبوونەوەی یەکێک لە مەترسیدارترین ڤایرۆسەکانی جیهان ڕاگەیەنرا

2021.06.27 - 14:13
App store icon Play store icon Play store icon
بڵاوبوونەوەی یەکێک لە مەترسیدارترین ڤایرۆسەکانی جیهان ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

توێژنەوەیەکی زانستیی نوێی وڵاتی هندستان ئاشکرایکرد، ڤایرۆسی" نیباه" لەو وڵاتە  بڵاوبووەتەوە و لە دوو جۆر شەمشەمەکوێرە لە ولایەتی ماهراشترا بەدی کراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی گۆڤاری "نەخۆشییە گوازراوەکان و تەندروستی گشتی وڵاتی هندستان" ( 27ی حوزەیرانی 2021) شارەزایانی ئەنجومەنی هندستان بۆ توێژینەوە بزیشکییەکان (ICMR) ئاشکرایانکردووە، لەساڵی 2020دا توانیویانە ترشی ناوەکی تایبەت بە ڤایرۆسەکە لە نمونەی ئەو لیکە بدۆزنەوە کە لە زیاتر لە 80دانە لە شەمشەمەکوێرەی Rousettus  جۆری leschenaultii وPipistrellus Pipistrellus لە ئەشکەوتێک لە ناوچەی مهابلیشۆر  دۆزراوەتەوە

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "دوای ئەو دۆزینەوەیە، مەترسی دروست بووە لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەناوخۆی هیندستان و دەرەوەی ئەو ڵاتە، ڤایرۆسەکە یەکێکە لەو 10 ڤایرۆسە مەترسیدارانەی جیهان کە کوشندەن و ڕزگاربوونی مرۆڤ لەکاتی توشبوونی زۆر قورسە بەجۆرێک ڕێژی مردنی دەگاتە 40 بۆ 75 %دا ".

 

توێژینەوەکە باسی لەوەکردووە، " ڤایرۆسەکە لەڕێگەی بەرکەوتنی لیکی ئەو شەمەشەمەکوێرانەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، ئەویش کاتێک دەکەوێتە سەر درەختەکان و بەروبوومی میوەکان".

 

جێی ئاماژەیە یەکەم حاڵەت بەو نەخۆشییە لە وڵاتی هندستان لە ساڵی 2001 تۆمارکراوە.