گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزیری دادی هەرێمەوە: ئەو دادگایە خەڵک بە کوشت نادات

2021.06.27 - 13:39
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزیری دادی هەرێمەوە: ئەو دادگایە خەڵک بە کوشت نادات

 ناس کورد-

پاش ئەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق داوای دامەزراندنی دادگایەکی تایبەت بە تاوانەکانی داعشی کرد، ئەو داوایە لەلایەن دادگای فیدراڵی عێراقەوە ڕەتکرایەوە. وەزیری دادی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، مەبەست لە دامەزراندنی دادگەکە. بۆ دادگاییکردنی ئەو کەسانە بووە کە تاوانی کوشتن و ئەشکەنجەدانی خەڵکیان ئەنجام داوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی وەزارەتەکەی (یەکشەممە 27ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "مەبەست لە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ دامەزراندنی دادگایەکی تایبەت بە تاوانەکانی داعش بۆ ئەوە بوو کە ئەو تۆمەتبارانەی دەستیان هەبووە لە کوشتن و ئەشکەنجەدانی هاووڵاتیان، دادگایی بکرێن، چونکە دادگاییکردنی تۆمەتباران، جێبەجێکردنی دادگەرییە بۆ گەیاندنی تۆمەتباران بە سزای خۆیان."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە،  "دوو ساڵە هەرێمی کوردستان چەندین بەڵگەنامەی لەسەر تاوانەکانی تیرۆریستیانی داعش ئامادە کردووە و کاری لەسەر کراوە".

 

لەبارەی وەڵامی دادگای باڵای فیدراڵی عیراقیش فرسەت ئەحمەد وەزیری داد، روونی کردووەتەوە، " بڕیاری دادگای فیدراڵی پێداچوونەوەی بۆ دەکەین و لەگەڵ لایەنە پەیوەندییدارەکان وەڵامی خۆمان دەبێت، راستە لەروویی یاساییەوە، تانە لە بریارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی نادرێت، بەڵام هێشتا دەرفەتی قسەکردن ماوە تا ئێمەش بۆچوونی  خۆمان بڵێین، لەبەرئەوەی لەوانەیە ئەو شتانەی ئەوان باسیان کردووە ئێمە لەگەڵی نەبین".

 

وەزیری داد باسی لەوەشکردووە، " دامەزراندنی دادگایەک بۆ تاوانەکانی داعش، دادگایەکی تایبەت نییە، بەڵکو دادگایەکی تایبەتمەندە و جیاوازی هەیە لە نێوان ئەو دوو جۆرە دادگایەدا، ئەو دادگایەی پیشنیار کراوە تایبەت نییە وەک ئەو بەناو داگایەی (شۆڕش) لە سەردەمی رژیمی بەعس کە خەڵکی بە کوشت دەدا ."