ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار و بەشی پۆلیسی دوكان شەش تۆمەتباریان دەستگیركرد كە حەب و مادەی هۆشبەریان پێبووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا پۆلیسی سلێمانی (یەکشەممە 27ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە سێ تۆمەتبار مادەی هۆشبەریان پێیە و بەكارهێنەری ئەو مادانەن، لەدوای لێکۆڵینەوە سەرئەنجام توانرا هەریەك لەتۆمەتباران (ك، ح،أ) لەدایكبووی 1983، (ع، ح، د) لەدایكبووی 1994 و (ك، م، م) لەدایكبووی 1983 لەناو شاری سلێمانی لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە دەستگیربكرێن."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك حەبو مادەی هۆشبەردا."
ئەوەش هاتووە، "دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس، دەركەوت كە تۆمەتبارەكان بەڕەگەز ئێرانین و دانیشتووی قەزای دووكانی سەر بە پارێزگای سلێمانین و سێ تۆمەتباری دیكەیان لەگەڵدا بووە، بۆیە بەشی پۆلیسی دووکان و بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی دووکان هەستان بەگەڕان و پشكنینی شوێنی نیشتەجێبوونی تۆمەتباران و توانرا هەریەك لەتۆمەتباران (أ، ح) لەدایكبووی 1987، (ب، ح) لەدایكبووی 1985 و (پ، م) لەدایكبووی 1981 دەستگیربکرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر بڕێك حەبی بێهۆشكەر و ماددەی هۆشبەر لەجۆری حەشیش.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوەو بەپێی ماددەی 14ی ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراونو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.