گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موشەک ئاڕاستەی کۆمپانیای نەوتی ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی لە بەسرە کرا

2019.06.19 - 08:59
App store icon Play store icon Play store icon
موشەک ئاڕاستەی کۆمپانیای نەوتی ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی لە بەسرە کرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- چەند موشەکێک ئاڕاستەی کۆمپانیای نەوتی ئیکسۆن مۆبیلى ئەمریکی لە شاری بەسرە کرا، بەهۆیەوە دوو کرێکاری عێراقی برینداربوون. . بەپێى سەرچاوە ئەمنییە عێراقییەکان، ئەمرۆ چوارشەممە، چەند موشەکێکى ئاڕاستەکراو لە نزیک بارەگای کۆمپانیای نەوتی ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی لە شاری بەسرە کەوتووەتە خوارەوە. . ئاماژە بەوەشکراوە، موشەکەکان لە نزیک شوێنی پشودانی کرێکارانی کۆمپانیاکە لە ناوچەی "بەرجسییە" لە ڕۆژئاوای پارێزگاکە کەوتووەتە خوارەوە، بەهۆیەوە دوو کرێکاری عێراقی برینداربوون. . .