گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئاسانکاریشیان بۆ دەکەین’’

خانوبەری هەرێم: هیچ ڕێگرییەک نییە هاوڵاتیانی عەرەب زەویوزار لە هەرێم بکڕن

2021.06.27 - 11:03
App store icon Play store icon Play store icon
خانوبەری هەرێم: هیچ ڕێگرییەک نییە هاوڵاتیانی عەرەب زەویوزار لە هەرێم بکڕن

ناس کورد-

بەڕێوبەری گشتیی تۆمارکردنی خانوبەرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هیچ ڕێگرییەک نییە لە بەردەم هاوڵاتیانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بۆ کڕینی زەویوزار لە هەرێمی کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لوقمان عومەر لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەری وەزارەتی دادی هەرێم ڕایگەیاند، ئاسانکاری بۆ ئەو هاووڵاتییە عەرەبانەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکرێت کە خوازیاری کڕینی زەویوزارن لە هەرێمی کوردستان.


وتیشی، "هەموو هاوڵاتیەکی عێراقی ئازاده له هەر شوێنێكى هەرێمی كوردستان موڵك بكڕێت و هـيچ كێشەيەكى نيیه و پێويستى به هـيچ ڕێکارێکی تایبەت نيیه جگه له هێنانی بەڵگەنامە فەرمییەکانی وەکو (نفوس و ڕەگەزنامەی عێراقى يان كارتى نيشتيمانى)".

لوقمان عومەر وتیشی، "هـيچ ڕێگرییەک نییە بۆ كڕينى زەوی كشتوكاڵى تەنیا هەندێک ڕێوشوێنی ئاسایشی پێويسته، بۆ دڵنيابوونەوه لەوەی نەوەک ئەو کەسەی زەوییەکە دەكڕێت سەر به داعش و گروپە تيروریستىەکان بێت، ئەگەرنا هەموو هـاوڵاتيه كى عێراقى مافى هەیە هەر موڵكێك کە بیەوێت بیكڕێت، ئەو ڕێوشوێنە ئاسایشیەش تەنیا بۆ ئەوان نییە بەڵکو بۆ هەموو هاوڵاتییەکە جا لە هەرنەتەوە و پێکهاتەیەکی دیکەی عێراق بێت."

 

بەڕێوبەری گشتیی تۆمارکردنی خانوبەرەی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، "هەربۆیە به هەزاران هـاووڵاتى عەرەب، زەوی و خانوويان كڕيوه و به ناويان توماركراوه و هـيچ كێشه یەكيان نيیه. تەنانەت هـەر كەسێكیش بیەوێت موڵک له برايانى عەرەب بکڕێتەوە، تەواوی ئاسانكاريان بۆ دەکرێت و پێشوازيان لێدەكرێت".


هەروەها وتیشی، "به سەدان هـاوڵاتى عێراقی، زه وى كشتوكاڵيشیان به ناوەوە تۆماركراوه و هـيچ کێشەیەکیشیان نەبووە".

 

سەبارەت بە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی دەستبەسەراگرتنی زەویوزار کە لە دادگاکانی عێراق یان لە وەزارەتی دادی عێراقییەوە لە دژی هاووڵاتیانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەرچوون، لوقمان عومەر ڕوونیکردەوە کە "له ڕێگاى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا هەماهەنگیمان لەوبارەیەوە هەیە، به بەردەوامی ئەو جۆرە نوسراوانەمان بۆ دێت و جێبەجێشمان کردوە و دەیکەین، هەروەها لیژنەی تەنسیقی نێوان ئەنجومەنی دادوەری هەرێم و ئەنجومەنی دادوەری عێراقیش هەیە لەوبارەیەوە."