ناس کورد-
شەپۆلێکی بەهێزی گەرم و نائاسایی زۆرێک لە وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە و لە شارێکی ئەمەریکاش بۆ یەکەمجار بەرزترین پلەی گەرما تۆمارکرا، لەگەڵ ئەوەشدا لە ویلایەتێکی دیکەی ئەو وڵاتە بەهۆی بارانبارینێکی زۆرەوە لافاو دروست بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ماڵپەڕی "یو ئێس نیوز"ی ئەمەریکی، ڕۆژی شەممە لە شاری پۆرتلاند لە ویلایەتی ئۆریگۆن بەرزترین پلەی گەرما لە مێژووی ئەو شارەدا تۆمارکراوە کە گەیشتووەتە 42.2 پلەی سیلیزی.
ماڵپەڕە ئەمەریکییەکە بڵاویکردووەتەوە ، پێشتر بەرزترین پلەی گەرما کە لەو شارە تۆمارکرابێت لەساڵی 1965 و 1981 بووە کە گەیشتووەتە 41.7 پلەی سیلیزی.
ئەو بەرزبوونەوەیەی پلەی گەرمی لەکاتێکدایە، لە شاری دیترۆیت لە ولایەتی میشیگان بەهۆی بارانبارینی بەهێز لافاو ناوچەیەکی زۆری داپۆشیوە و دەیان ئۆتۆمبێل ژێر ئاو کەوتوون.
بەگوێرەی "نیویۆرک تایمز" تا شەوی ڕابردوو زیاتر لە 350 بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان پێگەیشتووە و 50 شۆفێر کە ئۆتۆمبێلەکانیان ژێر ئاو کەوتووە ڕزگارکراون.