گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاماری و داتا

زیاتر لە 11 هەزار عێراقی بەهۆی مادە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکراون

2021.06.27 - 08:47
App store icon Play store icon Play store icon
زیاتر لە 11 هەزار عێراقی بەهۆی مادە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکراون

ناس کورد-

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرای کرد، لە سەرەتای ساڵی ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا، 11 هەزار کەس بەهۆی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعد مەعەن، وتەبێژی وەزارەتەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، "لە 1ی کانونی دووەمی 2020ەوە بۆ 20ی حوزەیرانی 2021، هێزە ئەمنییەکان 11 هەزار و 61 کەسیان دەستگیرکردووە کە چوار هەزار و 750 کەسیان بازرگانی مادە هۆشبەرەکان بوون، 456 کەسیان فرۆشیار بوون و پێنج هەزار و 555 کەسیشیان بەکارهێنەر بوون.

 

دەشڵێت، "ژمارەى سزادراوان گەیشتووەتە پێنج هەزار و 390 کەس، هاوکات فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ شەش هەزار و 401 کەسی تر دەرچووە."

 

وتەبێژەکەى وەزارەتی ناوخۆی ئاماژەی بەوەشکرد، "دەستگیراوە بەسەر 200 کیلۆ کریستاڵ، 403 کیلۆ حەشیشە، 16 کیلۆ هێرۆین، نۆ کیلۆ ئەفیون و 133 گرام کۆکایندا."

 

ڕوونیشی کردەوە کە 767 هەزار دانە حەبیش گیراون لەو ماوەیەدا."