گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕەخنە لە ئەداى باڵوێزە نوێیەکەى ئەمریکا لە بەغدا دەگیرێت

2019.06.19 - 08:51
App store icon Play store icon Play store icon
ڕەخنە لە ئەداى باڵوێزە نوێیەکەى ئەمریکا لە بەغدا دەگیرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لەلایەن بەشێک لە چاودێرانى سیاسییەوە ڕەخنە لە باڵوێزە نوێکەى ئەمریکا لە بەغدا دەگیرێت، داواش دەکەن حکومەتى عێراق بێدەنگ نەبێت بەرامبەر بەزاندنى "هێڵى سور" لەلایەن باڵوێزە نوێیەکەى ئەمریکاوە. . حازم باوى، چاودێرى سیاسی عێراقى، لە لێدوانێکى بۆ پێگە عێراقییەکان ئاماژەى بەوەکردووە: "ماسیۆ تۆلەر، باڵوێزى ئەمریکا لە بەغدا، لە جوڵەکان و چاوپێکەوتنەکانیدا هێڵى سورى بەزاندووە، بۆیە پێویستە حکومەتى عێراق ئەو هێڵانەى بۆ دیاریبکات کە پێویستە لەسەرى بڕوات و نەیانبەزێنێت".   . ئەو چاودێرە سیاسییە ئاماژەى بەوەشکردووە، ئیشی باڵوێزى وڵاتان ئەوەیە ڕێچکەى دیبلۆماسی بگرێتەبەر لەکارەکانى و هەوڵى چالاککردنەوەى ڕێکەوتنەکانى وڵاتەکەى بدات، بەڵام سەیرە باڵوێزەکەى ئەمریکا هەندێک هەنگاو دەنێت کە لە ڕێکا و ئەتەکییەتى دیبلۆماسیدا نییە". . حازم باوى ئەوەى ڕونکردووەتەوە، ڕەخنەکانى ئەو لە ئەنجامى سەردانەکانى پاڵوێزەکەى ئەمریکایە بۆلاى سەرۆک عەشیرەتە عەشایەرەکان لە چەند ناوچەیەکى عێراق کە "بە خوێنى عێراقییەکان ئازاد کراون". . .