ناس کورد-
بەهۆى مردنى کەسێکى نزیکییەوە کە توشبووى کۆرۆنا بوو، هاوەڵى نەخۆشێک ئامێریکى گرانبەهاى لە نەخۆشخانەى ناسریە شکاند، کە نرخەکەى هەزاران دۆلارە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکى ئاگادار (26ى حوزەیرانى 2021) بە "ناس"ى ڕاگەیاندووە،، توشبوویەکى کۆرۆنا کە تەمەنى زۆر بوو و چەندین نەخۆشى تریشى لەگەڵدا بووە، لە بەشى جیاکردنەوەى نەخۆشخانەى ناسریە گیانى لەدەستداوە.
بەپێى وتەى سەرچاوەکە، بەهۆى ئەوەشەوە هاوەڵى نەخۆشەکە توڕە بووە و هێرشى کردووەتە سەر ئامێرە پزیشکییەکان و یەکێک لە ئامێرە گرانبەهاکانى شکاندووە کە نرخەکەى هەزاران دۆلارە.
بەپێى زانیاریەکان، نەخۆشخانەکە سکاڵاى یاساییان لەسەر ئەو کەسە تۆمار کردووە و داواى قەرەبووى زیانەکان دەکەنەوە.