گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشداریی

لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی و گڕگرتنی ئۆتۆمبێل هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت

2021.06.26 - 23:10
App store icon Play store icon Play store icon
لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی و گڕگرتنی ئۆتۆمبێل هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی عێراق ژمارەیەک رێنمایی و ئامۆژگاری ئاراستەی شۆفێران کرد بەمەبەستی خۆپارێزی خۆیان و ئۆتۆمبێلەکانیان لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادا، داواشی کردووە، لەم ماوەیەدا تانکی سوتەمەنی ئۆتۆمبێلەکانیان  لەنیوە زیاتر بەنزینی تێنەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەێوەبەرایەتییەکە ( 26ی حوزەیرانی 2021) کەوێنەیەکی دەست" ناس کورد" کەوتووە، تیایدا هاتووە، "پێشبینی دەکرێت لەچەند ڕۆژی داهاتوودا پلەی گەرما لەعێراق زیاتربەرزبێتەوە و بەربەستی 50 پلە تێپەرێنێت، بۆیە لەو دۆخەدا دەبێت شۆفێران ژمارەیەک ڕێکار بگەرنە بەر بۆ ئەوەی خۆیان و ئۆتۆمبێلەکانیان دووچاری ڕووداوی نەخوازراو نەبنەوە".

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوای لەشۆفێران کردووە، ئەو بابەتانە لەناو ئۆتۆمبێلەکانیان هەڵنەگرن کە پێکهاتەی گازی تێدایە، وەک، چەرخ، عەتر و موعەتەر، پاتری و خواردنەوە گازییەکان.

 

هۆشداریشداوە،  نابێت شۆفێران گەشتە دوورمەوداکانیان لەدەمی پێش نیوەڕۆدا ئەنجام بدەن، بەڵکو دەبێت هەوڵبدەن گەشتەکانیان لە کاتێکی فێنکدا ئەنجام بدەن، هاوکات داواشکراوە "لە شەودا بەنزین بکەنە ئۆتۆمبێلەکانەوە".

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی عێراق، داواشی لەشۆفێران کردووە، لەکاتی وەستانی ئۆتۆمبێلەکانیان لەبەر تیشکی خۆر هەندێک جامی ئۆتۆمبێلەکە بکەنەوە بۆ ئەوەی یارمەتی هەواگۆڕکێ بدات، هەروەها ئاستی هەوای تایەکان لەوەرزی گەرمادا گونجاو بێت و دووربکەونەوە لە زیاتر پڕکردنیان بۆ ئەوەی دوچاری تەقین نەبێتەوە.