گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەجمەدین کەریم بە مەرسومێکی کۆماریی لوبنان ئازاد کراوە

عادل عەبدولمەهدی: رێکاری یاسایی بەرانبەر نەجمەدین کەریم دەگرینەبەر

2019.06.18 - 23:18
App store icon Play store icon Play store icon
عادل عەبدولمەهدی: رێکاری یاسایی بەرانبەر نەجمەدین کەریم دەگرینەبەر

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌كان به‌رامبه‌ر نەجمەدین کەریم پارێزگاری لەسەرکار لادراوی کەرکوک دەگرنە بەر. . ئه‌مڕۆ سێشەممە، 18ی حوزیرانی 2019، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق،  له كۆنگره‌ی ڕۆژنامەوانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاند: نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك بە مه‌رسومێكی كۆماریی لوبنان ئازاد کراوە گەڕاوەتەوە شاری هەولێڕ. . سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق جەختی کردەوە، حکومەتی هه‌موو ڕێوشوێنه‌ یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان به‌رامبه‌ر بەپارێزگاری لەکارلادراوی كه‌ركوك دەگرێتە بەر". . ئەمە لە کاتێکدایە هەر ئەمشەو، نەجمەدین کەریم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنێکی سەر بە پارتی ڕایگەیاند بە بڕیاری دادوەر ئازاد کراوە. .