گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزارەتی تەندروستی: کۆرۆنای دەلتا گەیشتووەتە عێراق و شەپۆلی سێیەم نزیکە

2021.06.26 - 19:24
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی تەندروستی: کۆرۆنای دەلتا گەیشتووەتە عێراق و شەپۆلی سێیەم نزیکە

ناس کورد-

لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی عێراق هۆشداری له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی سێهە‌می كۆرۆنا ده‌دات وهۆکاری سەرهەڵدانی ئەو شەپۆلەش دەگەڕێنێتەوە بۆ کۆرۆنای گۆڕاوی جۆری"دەلتا".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەواد موسەوەی، ئەندامی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی عێراق( 26ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچەن کە زۆربوونی ژمارەی توشبوون بە پەتاکە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا هۆکارەکەی سەرهەڵدانی شەپۆلی سێهەمی ڤایرۆرسەکەیە لەعێراق ".

 

ئاماژەبەوەشکرد، "لەئێستادا ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا کەناسراوە بە (دەلتا) لەعێراق بوونی هەیە و ئەو جۆرە ڤایرۆسەش زیاتر لەو وڵاتانە بڵاودەبێتەوە کە پرۆسەکانی کوتان دژبە نەخۆشییەکە سستە و ژمارەی کەسانی کوتراوە بەڤاکسینەکان لە ئاستێکی لاوازدایە".  

 

موسەوەی هۆشداری ئەوەشی داوە، "بۆ خۆپاراستن لەو شەپۆلە و بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تەنها رێگە کوتانە بە دوو ژەمە ڤاکسین، پێشینی دەکەین ژمارەی توشبوون و مردن بە ڤایرۆسەکە لەم شەپۆلەدا زۆر زیاتر بێت لەشەپۆلەکانی دیکە".

 

لێدوانەکەی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی عێرق لەکاتێکدایە کەهەرئەمڕۆ( شەممە) شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی حكومه‌تی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند،جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كخستنه‌وه‌ و هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ پشتیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی سێهەمی په‌تای كۆرۆنا ده‌كاته‌وه‌.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن بۆهه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنی ئه‌و پلانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دایڕشتووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی توشبوانی كۆرۆنا، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ زیادكردنی ڕێژه‌ی دابه‌شكردنی ڤاكسین بۆ دوو هێنده‌كردنی ژماره‌ی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی ڤاكسینه‌كه‌ دابه‌شده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی زاڵ بن به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌ ته‌كنیكی و ئیدارییه‌كانی به‌رده‌م دابینكردنی ڤاكسین.