گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە پلەی گەرمی دەگاتە چەند

سەرچاوە کەشناسییەکانی هەرێم: لە سبەینێوە گەرمای ڕاستەقینە دەستپێدەکات

2021.06.26 - 18:50
App store icon Play store icon Play store icon
سەرچاوە کەشناسییەکانی هەرێم: لە سبەینێوە گەرمای ڕاستەقینە دەستپێدەکات

 ناس کورد-

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکانی هەرێم سبەینێ یەکشەممە گەرمای ڕاستەقینە لە هەرێم دەستپێدەکات و پلەکانی گەرمی زیاتر بەرزدەبنەوە و بەهۆی بوونی شێ و هەوریش تەنانەت لە شەوانیشدا پلەی گەرمی بەرزدەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشوهەوا (شەممە 26ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "سبەینی یەکشەمە لە ئەنجامی دەسپێکردنی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی گەرم و شێدار گەرمای راستەقینە لە ناوچەکانمان دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما بەرێژەی ١ تا ٣ پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئەنجامی بوونی شێ و ھەوریش پلەکانی گەرما لە شەویشدا هەر بەرزدەبێت و بە رێژەیەکی کەمتر لە ڕۆژانی ڕابردوو نزمدەبێتەوە بەتایبەت لەناوچە نزمەکاندا."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پلەی لەسەنتەری پارێزگاکان لەنێوان ٤٣ بۆ ٤٥ پلەی سیلیزی دەبێت لەناوچەکانی گەرمیاندا بەرزدەبێتەوە بۆ نێوان ٤٤ تا ٤٧ پلەی سیلیزی."

 

بەگوێرەی پیشبنییەکانی ئەو کەشناسە، ئاسمانی ناوچەکە بەزۆری لەنێوان ساماڵێکی ناڕوون و پەڵە ھەوردا دەبێت، خێرای با ئاسای دەبێت لەنێوان ١٢ بۆ ١٧ کم/س.