گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئومێد خۆشناو: لە سایەی چاوکراوەیی هێزە ئەمنییەکان شاری هەولێر پارێزراوە

2021.06.26 - 18:14
App store icon Play store icon Play store icon
ئومێد خۆشناو: لە سایەی چاوکراوەیی هێزە ئەمنییەکان شاری هەولێر پارێزراوە

ناس کورد-

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەسەر هێرشەکەی سەر شاری هەولێر هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، سەرکۆنەی هێرشەکە دەکات و لە سایەی چاوکراوەیی هێزە ئەمنییەکان شارەکە پارێزراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر (شەممە 26ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، " دوای ئه‌وه‌ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ  کاتژمێر 1:50 شه‌و، 3 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە رێگەی خۆپێداکێشان خۆیان بە خانووی هاونیشتمانییەک لە باخچەکانی سەر رێی سێولە لە گوندی براغ نزیك کۆمەڵگەی مەلائۆمەر لە پارێزگای هەولێر دادا، کە له‌ئاكامیدا دوو لەو درۆنانەكان تەقیه‌وه‌ و یەکێکیان نه‌ته‌قییه‌وه‌، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێ ناکەوتووەته‌وه‌.."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "وێڕاى به‌توندى ئیدانه‌كردنى ئه‌و هێرشه‌ بۆ سه‌ر شاره‌كه‌مان، هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشه‌ویستی شاره‌كه‌مان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ساییه‌ی چاوكراوه‌ی و شه‌ونخونی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و ده‌زگاكانی ئاسايش و پۆلیس، شاری هه‌ولێر پارێزراوه‌ و ئه‌و ‌كرده‌وه‌ تیرۆرستی ترۆسنۆكانه‌ و تێكده‌رانه‌ ناتوانن ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگيرى شاره‌كه‌مان بشوێنن."