گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بلینکن وادەی کشانەوەی ئەمەریکای لە گفتوگۆکانی بەرنامە ئەتۆمییەکە دیاری کرد

2021.06.26 - 17:47
App store icon Play store icon Play store icon
بلینکن وادەی کشانەوەی ئەمەریکای لە گفتوگۆکانی بەرنامە ئەتۆمییەکە دیاری کرد

ناس کورد-

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، وادەی کشانەوەی وڵاتەکەی لەگفتۆگۆکانی بەرنامە ئەتۆمییەکە ئێران نزیکە، لەکاتێکدا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی گەشبین بوون بە گەیشتن بە ئەنجامێکی باش لەو پرسەدا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاکانی ئەمەریکا ( 26ی حوەزیرانی 2021) بڵاویانکردەوە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەرەی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، " وادەی کشانەوی وڵاتەکەی لەگفتۆگۆکانی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکە ئێران نزیکە." 

 

لێدوانەکەی بلینکن لەکاتێکدایە کە پێشترکۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لەسەرووی هەموویانەوە ئەمەریکا گەشبین بوون بەگەیشتن بەئەنجامێکی باش لەبارەی ئەو دۆسییەوە.

 

بەشێک لەچاودێرانی دۆخی گفتۆگۆکان ئێران و ئەمەریکا پیانوایە، دانوستانەکان لە ئێستادا گەیشتوونەتە بنبەست، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئێران هەموو جۆرە نەرمی نواندێکی لەبارەی درێژکردنەوەی چاودێریی سەرپەرشتیارانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆم  ڕەتکردووەتەوە".

 

بە پشت بەستن بە وتەی بەرپرسانی ئێران، ئەو وڵاتە سورە لەسەری ئەوەی کە دەبێت پێش ئەوەی ڕەزامەندی نیشابدات بۆ هەر بڕیارێکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی ئەتۆم، دەبێت پێشتر هەموو ئابڵوقە نێودەوڵەتییەکانی لەسەرلابدرێت".

 

رۆژی هەینی ژان لۆدریان و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و ئەمەریکا داوایان لە تاران کرد کە هەندێ "بڕیاری قورس" بدات و سازش بکات بۆ ئەوەی گفتوگۆکانی ڤییەننا بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی بەرەوپێش بچن.

 

خەتیب زادە، وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوی ئێران لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، "ئەوەی کە رێککەوتنەکەی بەجێهێشت ئێران نەبوو، بەڵکو ئەمەریکا بوو، بۆیە پێویستە واشنتۆن خۆی بڕیاری گەڕانەوە بۆ نێو رێککەوتنەکە بدات و هەموو سزا نایاساییەکان هەڵبوەشێنێتەوە."

 

سەرباری گوشارەکانی ترەمپ، فەرەنسا لەگەڵ بەریتانیا، ئەڵمانیا، روسیا و چین لە رێککەوتنەکەی ساڵی 2015دا مایەوە و ئەو وڵاتانەش گوشاریان خستە سەر ئێران بۆ ئەوەی لە پابەندبوون بە رێککەوتنەکە بەردەوام بێت.