گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

وەزارەتى نەوت دابینکردنی بەنزینى موحەسەنی بە 650 دینار ڕاگەیاند

2021.06.26 - 17:20
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى نەوت دابینکردنی بەنزینى موحەسەنی بە 650 دینار ڕاگەیاند

ناس کورد- 

وەزارەتى نەوتیى عێراق ئاشکرایکرد، ئێستا بەنزینى موحەسەن لە بەنزینخانەکان بە نرخى 650 دینار بۆ لیترێک بەردەستە و نرخى یەک لیتر بەنزینى ناوخۆییش 450 دینارە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حامد یونس، بریکاری وەزیرى وەزارەتى نەوت (26ى حوزەیرانى 2021) لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەداوە، ئێستا بە درێژایى ڕۆژ بەنزینخانەکان بەنزینى ئۆکتان بەرز و موحەسەن بۆ شۆفێران دابین دەکەن و بەردەستە.

 

جەختیلەوەشکردووەتەوە، کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکان بەردەوام بەنزینى موحەسەن دابین دەکات بە نرخى 650 دینار بۆ لیترێک، هەروەها بەنزینى پاڵاوتگە ناوخۆییەکان نرخى یەک لیتر 450 دینارە.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، کۆمپانیاکە سەرجەم هەوڵەکانى دەخاتەگەڕ بۆ خزمەتکردن بە هاوڵاتیان، ئەوەش سەرەڕاى ئاڵنگارى تەندروستى و بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما، سەرجەم دەروازەکانى ئامادەکردن وزە بە تەواوى توانایانەوە 24 کاتژمێر لەکاردەان بۆ دابینکردنى پێداویستى هاوڵاتیان و ئۆتۆمبێلەکانیان.

 

لەلایەکى ترەوە حسێن تاڵب، بەڕێوەبەرى گشتیى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکان وتویەتى، وەزارەتى نەوت بڕیاریداوە کارى دەروازەکانى دابینکردنى سوتەمەنى بکات بە 24 کاتژمێر و سەرجەم وێستگەکانى ئامادەکردنى سوتەمەنیش بە تەواوى توانایانەوە لەکاردان.