گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وردەکاریی خۆسوتاندنی گەنجێک لەبەردەم ماڵی خۆشەویستەکەی

2021.06.26 - 17:10
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی خۆسوتاندنی گەنجێک لەبەردەم ماڵی خۆشەویستەکەی

 ناس کورد-

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە گەنجێکی تەمەن 19 ساڵان لە شاری کەرکوک لەبەردەم ماڵی خۆشەویستەکەیدا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوکیش دەڵێت، کوڕەکە چەند جارێک چووەتە خوازبێنی کچەکە، بەڵام پێیان نەداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک (شەممە 26ی حوزەیرانی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، " گەنجەکە ناوی (ع. ر) و پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە چووەتە بەردەم ماڵی خۆشەویستەکەی و بەنزینی بە خۆیدا کردووە و ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە."

 

وتیشی، "گەنجەکە پێشتر چەند جارێک چووەتە خوازبێنی ئەو کچە کە خۆشیویستووە و بەڵام پێیان نەداوە، هەربۆیە ئەمڕۆ دوای ئاگادارکردنەوەی خۆشەویستەکەی ئەو کارەی ئەنجامداوە."

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕێژەی سوتاویی گەنجەکە %60 و وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک دەڵیت، "بۆ بەشی سووتان لە نەخۆشخانەی فێرکاریی ئازادی گوێزراوەتەوە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە."