گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لاهور شێخ جەنگی و عومەری سەید عەلی لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق

2021.06.26 - 16:28
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لاهور شێخ جەنگی و عومەری سەید عەلی لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق

 

ناس کورد-

سەرۆککۆماری عێراق و هاوسەرۆکی یەکێتی و ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە و گرنگی و چارەنووسی هەڵبژاردنیان بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی دووپات کردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە 26ی حوزەیرانی 2021، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عومەر سەید عەلی، ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان لە مێرگەپان سەردانی د.بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراقیان کرد.

 

بەگوێرەی ڕآگەیەنراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، "لە دیدارێکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەی بوون، بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو."

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان لە پێناو سەرکەوتن بەسەر ئاڵنگارییەکان و دابینکردنی سەقامگیری و ئاسایش و ئارامی بۆ هاووڵاتییان."

 

بەگوێرەی ڕآگەیەنراوەکە، "لە بەشێکی تری دیدارەکەدا گرنگی و چارەنووسسازی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دووپات کرایەوە وەک خواستێکی جەماوەری بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی و ڕاستکردنەوەی ئەو بارە لار و نەخوازراوەی کە ڕووبەڕووی وڵات بووەتەوە."

 

هاوکات پێکهێنانی هاوپەیمانی کوردستان نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بە هەنگاوێکی گرنگ لە قەڵەم درا لە پێناو ئارامی و یەکڕیزی و یەکدەنگیی کورد لە بەغدا.

 

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە دیدارەکەدا هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان جەختیان کردەوە کە ڕۆڵی هاندەر دەبینین بۆ ئەوەی هەموو لایەنە کوردستانییەکان دوای هەڵبژاردن لە ژێر چەتری هاوپەیمانی کوردستان کۆبکەنەوە و ڕایانگەیاند؛ "ئێمە وای دەبینین کە بەیەکەوە بەهێزترین و دەتوانین پێکەوە لە بەغدا داکۆکی لە مافە ڕەوا و دەستورییەکانی گەلەکەمان بکەین."