کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
ترەمپ ڕایگەیاند، واشنتۆن لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ هەموو ئەگەرەکان لەگەڵ ئێران و دەیبینن چی ڕوودەدات.
لێدوانەکەى ترەمپ دوای چەند کاتژمێرێک هات لە قسەکانى مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا کە ڕایگەیاند، سەربازەکانیان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەى هەر هەڕەشەیەک کە ئێران دەیکات.
وتیشى، "ئێمە لە ناوچەکەداین بۆ بەرپەچدانەوەى هەر دەستدرێژییەکی ئێران و پاراستنى بەرژەوەندییەکانمان."