گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەنراوێکی بەپەلە لە دژە تیرۆرەوە لەبارەى هێرشەکەى سەر هەولێر

2021.06.26 - 15:15
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێکی بەپەلە لە دژە تیرۆرەوە لەبارەى هێرشەکەى سەر هەولێر

ناس کورد-

دژە تیرۆری کوردستان لەبارەى هێرشەکەى ئەمڕۆ هەولێر ڕایگەیاند، سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) بەر خانووی هاوڵاتییەک لە نزیک گوندی براغ لە هەولێر کەوتوون و یەکێکیش لە چۆڵەوانییەکی چیای تارین کەوتووەتە خوارەوە.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

دژە تیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا (26ی حوزەیرانی 2021) دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 1:50، سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە رێگەی خۆپێداکێشان خۆیان بە خانووی هاونیشتمانییەک لە باخچەکانی سەر ڕێی سێولە لە گوندی براغ نزیك کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر لە پارێزگای هەولێر دەدەن، کە دوو لەو درۆنانە دەتەقنەوە و یەکێکیان ناتەقێتەوە، خۆشبەختانە وێرای زیانی ماڵی هیچ زیانێکی گیانی لێ ناکەوێتەوە."

 

دەشڵێت، "درۆنێکیش لە چۆڵەوانییەکی چیای تارین دەکەوێتە خوارەوە."

 

جەختی کردووەتەوە کە دروشمی "السلام علیک یا جمال العراق، بسم لله قاسم الجبارین، یا صاحب الزمان، یا زهراء" لەسەر باڵی درۆنەکان نووسراوە.

 


دژە تیرۆر دەشڵێت کە "لێکۆڵینەوەکان لەو بارەوە بەردەوامە و دەرئەنجامەکانی بۆ هەموو لایەک ئاشکرا دەکەین."

No photo description available.No photo description available.May be an image of indoorNo photo description available.May be an image of text that says 'S/N 1071P'No photo description available.No photo description available.No photo description available.No photo description available.