گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵوێستی ئەمەریكا لەبارەی هێرشەكەی ئەمڕۆی هەولێر

2021.06.26 - 14:24
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستی ئەمەریكا لەبارەی هێرشەكەی ئەمڕۆی هەولێر

ناس کورد-

ئەمریکا ئیدانەی هێرشەکەى بەرەبەیانی ئەمڕۆی شاری هەولێر دەکات کە لەڕێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجام درا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە پەیامێکی کورتدا (26ی حوزەیرانی 2021) دەڵێت، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات کە ڕۆژی شەممە لە ڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا."

دەشڵێت، "ئەم هێرشە ئاماژەیەکی ڕوونی پێشێلکاریە بەرامبەر سەروەری عێراق."

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە ڕێگەی چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە هێرش کرایە سەر گوندی براغ لە هەولێر کە سێ کیلۆمەتر لە کۆنسوڵخانە نوێیەکەی ئەمریکاوە دورە، دوو هێرشی دیکەی لەو شێوەیە لە نزیک گۆمەسپان ڕوویداوە.

 

هێرشەکان کاتژمێر 1:30 ڕوویداوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و ئاڕاستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەناو فڕۆکەخانە کراوە.

تائێستا هیچ لایەنێکی ئیداری و ئەمنی هەولێر و حکومەتی هەرێم هیچ جۆرە زانیارییەکی فەرمییان لەبارەى هێرشەکە بڵاونەکردووەتەوە.