گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پشکی هەرێم

بەشیر حەداد وادەیەکی بۆ گەیشتنی پارەکەى هەرێم ئاشکرا کرد

2021.06.26 - 14:01
App store icon Play store icon Play store icon
بەشیر حەداد وادەیەکی بۆ گەیشتنی پارەکەى هەرێم ئاشکرا کرد

ناس کورد-

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئومێد هەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا 200 ملیار دینارەکەى بەغدا بگاتە هەرێمی کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەنوسانی وت، لیژنە تەکنیکییەکانی بەغدا بەردەوامن لە وردبینی لە هەرێم، "پێشبینی دەكەین پێش كۆتایی ئەم مانگە 200 ملیارەکە بگاتە هەرێمی كوردستان."

 

وتیشی، "ئەو 200 ملیارە وەك پێشینەیەکە نەک بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان".

 

بەشیر حەداد جەختیکردەوە کە "چەند لایەنێکی عێراقی وەک موزایەدە و بانگەشەکردن دژی ناردنی پارەن بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی کێشە بۆ حکومەتی عێراق دروست بکەن".