گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی و داتا

هەر فەرمانبەرێکی هەرێم بە کۆرۆنا مردبێت خانەنشینی بۆ دەکرێت

2021.06.26 - 13:34
App store icon Play store icon Play store icon
هەر فەرمانبەرێکی هەرێم بە کۆرۆنا مردبێت خانەنشینی بۆ دەکرێت

ناس کورد-

به‌رێوه‌به‌ری گشتیی خانه‌نشینی هه‌رێم لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، له‌ حه‌وت ساڵی ڕابردوودا 40 هەزار کەس خانه‌نشین كراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حازم گۆران، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی خانه‌نیشنی هه‌رێمی كوردستان بە میدیای فەرمی یەکێتی ڕاگه‌یاند، "له‌ ساڵی 2014ەوە تاوەکو 2021، له‌ هه‌رێمی كوردستان 40 هه‌زار كه‌س خانه‌نیشین بوون كه‌ ساڵانه‌ له‌ یه‌كی ته‌موزدا ده‌ست به‌ خانه‌نشین بوونیان ده‌كرێت، بۆ ئه‌م ساڵیش فه‌رمانبه‌رانی له‌دایكبووی ساڵی 1958 خانه‌نشین ده‌كرێن."

 

وتیشی، جگه‌ له‌ ساڵانی خزمه‌ت، ئه‌وانه‌ی به‌ كۆرۆنا یان هه‌ر نه‌خۆشی و ڕوداوێكی نه‌خوازراو گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر خزمه‌تیشیان كه‌مبێت ڕاسته‌وخۆ خانه‌نشین ده‌كرێن، خزمه‌تیشیان بۆ ده‌كرێت به‌ 15 ساڵ، هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ سه‌رجه‌میان خانه‌نشین كراون.

 

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خانه‌نشینی هه‌رێم ئاشكراشیكرد، له‌كاتی ئێستا ژماره‌ی خانه‌نشینان گه‌یشتوه‌ته‌ 242 هه‌زار كه‌س كه‌ 90 هه‌زاریان پێشمه‌رگه‌ن و 152 هه‌زاریشیان كارمه‌ندی مه‌ده‌نی و پۆلیس و مامۆستان.