گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

کەشناسی: گەرما دەگاتە 50 پلەی سیلیزی

2021.06.26 - 09:27
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسی: گەرما دەگاتە 50 پلەی سیلیزی

ناس کورد-

دەستەی کەشناسیی عێراقی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئاشکرا کرد و دەڵێت، لە هەندێک ناوچەی باشور پلەی گەرما دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەستەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە دەڵێت، "ئەمڕۆ ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە بەغدا دەگاتە 47 پلەی سیلیزی، هاوکات لە پارێزگای بەسرە بەرزدەبێتەوە بۆ 50 پلە، لە پارێزگاکانی هەرێمیش لە دەوروبەری 45 پلەدا دەبێت."

 

جەختی کردووەتەوە کە تێکڕای خێرایی با 20-30 کم/ک دەبێت و ئاستی بینینیش 8 بۆ 10 کم دەبێت.

 

جەختی کردووەتەوە کە "کەشوهەوای سبەینێ و دووسبەی زیاتر گەرم دەبێت.