گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکان ببینە

ڤیدیۆ؛ هەڵوێستی ئەلیسا لەگەڵ یەکێک لە هەوادارانی لە هەولێر

2021.06.26 - 08:53
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ هەڵوێستی ئەلیسا لەگەڵ یەکێک لە هەوادارانی لە هەولێر

ناس کورد-

گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئاهەنگەکەى شەوی ڕابردووی ئەلیسا، هونەرمەندی عەرەبی و لوبنانی، لە هەولێر بڵاوکرایەوە کە تێیدا داوا لەو هێزە ئەمنییە دەکات کە دەیپارێزن ڕێگە بە هەوادارێکی بدەن خەڵاتەکەى پێشکەش بکات.   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دیارە، هەوادارێکی ئەلیسا هەوڵ دەدات خەڵاتێکی یادگاریی پێشکەش بە ئەلیسا بکات، بەڵام پاسەوانەکانی دەوروبەری ڕێگەی نادەن و دوری دەخەنەوە، دواتر ئەلیسا هاوار دەکات و دەڵێت، "ئازیز من پێم وتووە، لێیگەڕێ"، پاشان پێشوازی لێ دەکات و خەڵاتەکەى لێ وەردەگرێت.

ڕۆژی پێنجشەممە، 24ی حوزەیرانی 2021، ئەلیسا گەیشتە هەولێر و شەوی ڕابردووش کۆنسێرتێکی ساز کرد.