گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

کەشناسیی هەرێم باس لە هاتنی ’’بەرزترین پلەی گەرما ’’دەکات

2021.06.25 - 23:02
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسیی هەرێم باس لە هاتنی ’’بەرزترین پلەی گەرما ’’دەکات

ناس كورد-

کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، لە سبەینێ شەممەوە پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە و ڕۆژانی دووشەممە تا پێنجشەممەی داهاتوو بەرزترین پلەی گەرما تۆمار دەکرێت کە لە نێوان 44 بۆ 49 پلەی سیلیزیدا دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتى گشتیی کەشناسى و بومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، بەهۆی زیادبوونى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆی گەرمى وەرزی ساڵانە لە سبەى ڕۆژی شەممەوە پلەکانى گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بە بەراورد لەگەڵ پلەکانى ئەمڕۆوە لە ڕۆژانى دووشەممە تا پێنجشەممە پێشبینى دەکرێ بەرزترین پلەى گەرما تۆمار بکرێ لەم مانگەدا کە لە نێوان (44-49) پلەى سیلیزى بێت بۆ سەنتەرى شارەکان و ناوچەکانى گەرمیان."

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە چەند تێبینییەکی بڵاوکردووەتەوە؛
1- بەرزترین پلەى گەرمی تۆماردەکرێ لە کاتژمێرەکانى دووی دوای نیوەڕۆ تا کاتژمێر چوارى ئێوارە.
2- بەرزترین پلەکانى گەرمای پێشبینیکراو بۆ شارەکانى باشورى عێراق 50 پلەى سیلیزى بەرەو سەرەوە دەبێت
3- ڕۆژانە ڕاپۆرتى پێشبینى ئاسایی خۆمان دەبێت بۆ ماوەى 48 کاتژمێروە لە تازەترین پێشهاتەکانى کەشوهەواو و پلەکانى گەرما ئاگادارتان دەکەینەوە.

 

No photo description available.