گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دابەشکردنی زەوی

کازمی: سوپاس بۆ خوا حزبم نییە تاوەکو کارتی زەوی بەسەر خەڵکدا دابەش بکەم

2021.06.25 - 22:24
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی: سوپاس بۆ خوا حزبم نییە تاوەکو کارتی زەوی بەسەر خەڵکدا دابەش بکەم

ناس کورد-
مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، "سوپاس بۆخوا نە حیزبم هەیە نە بانگەشەى هەڵبژاردن دەکەم تاوەکو کارتی دابەشکردنی زەوى بە زەوی دابەش بکەم."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمى لە لێدوانێکیدا کە نوسینگەکەیەوە بڵاویکردووەتەوە ناوى ئەو چین و توێژانەی ئاشکراکرد کە دابەشکردنى زەوى دەیان گرێتەوە و جەختی کردەوە کە "سەدان هەزار پارچە زەوی تەرخان کراوە بۆ ئەو مەبەستە."

 

ڕوونیشیکردەوە، "پێش دوو هەفتە لە ئەنجومەنى وەزیرانى بڕیارى دابەشکردنى 500 هەزار پارچە زەویمان دا بەسەر هاوڵاتیانى عێراقیدا".

 

لەبارەى ئەو کەسانەی دابەشکردنەکە دەیانگرێتەوە وتی، "ئەوانەى زەویان بەر دەکەوێت خانەوادەى شەهیدان، هەژاران، کارمەندانى دەوڵەت، ڕۆژنامەنوسان و هەروەها کارمەندانى دەزگاکانى ئاسایش و سوپا و حەشدى شەعبى و دەزگاى دژە تیرۆرن".

 

لەبارەى چۆنێتى دابەشکردنەکەش ئاماژەى بەوە کرد، "مانگى داهاتوولە پێگە ئەلیکترۆنییەکاندا بڵاوى دەکەینەوە ئەو کەسانەى مەرجەکیان هەیە خۆیان تۆمار دەکەن و خاڵی خۆیان کۆ دەکەنەوە بۆ بەدەستهێنانی زەوی".

 

لە لێدوانەکەى سەرۆک وەزیراندا هاتووە، ئەو پارچە زەویانەى کە دابەش دەکرێن هەندێکیان بە تەواوى خزمەتگوزاریەوە ئامادە کراون، هەندێکیان لە پلاندا هەیە خزمەتگوزاریان بۆ دابین بکرێت و بەڵێنیشى دا شێوازى دابەشکردنى زەویەکان بەوپەڕى شەفافیەتەوە بەڕێوەبچێت.