گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یاسای نوێ

ئەڵمانیا ڕاگەیاندنەکانی پەکەکە قەدەغە دەکات

2021.06.25 - 21:07
App store icon Play store icon Play store icon
ئەڵمانیا ڕاگەیاندنەکانی پەکەکە قەدەغە دەکات

ناس کورد-

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەڵمانی (بوندستاگ) یاسایەکی دەرکرد بۆ قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەى ڕاگەیاندنەکانی ئەو ڕێکخراوانەى کە لای یەکێتی ئەوروپا بە تیرۆرست ناسراون کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و بزوتنەوەى حەماسی ئیسلامییان تێدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یاساکەى بوندستاگ پشتی بە چەند نوسراوێک بەستبوو کە حکومەتەکەى ئەنگێلا مێرکڵ پێشکەشی کردبوو لەبارەى کاریگەریی ڕاگەیاندنی ئەو ڕێکخراوانە.

 

بەپێی یاساکە، بڵاوکردنەوەى ڕاگەیاندن، ڤیدیۆ و زانیاری و وێنەی سەرجەم ئەو ڕێکخراوانە قەدەغەیە کە یەکێتی ئەوروپا لە لیستی تیرۆردا دایناون، تا پێش دەرچوونی ئەو یاسایە، تەنها بڵاوکردنەوەى ئاڵای ئەو ڕێکخراوانە قەدەغەبوو لە ئەڵمانیا.

 

هەر بەپێی یاساکە، هەرکەسێک سەرپێچی ئەو یاسایە بکات و ڕاگەیاندنی ئەو ڕێکخراوانە بڵاوبکاتەوە، سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێنرێت.

 

هاوکات بە توندی ڕووبەڕووی جیاکاری و بڵاوکردنەوەى ڕق دەبێتەوە لەدژی یەهود و موسڵمانان و هاوڕەگەزخوازان و کەمئەندامان.