گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا و بۆنکردن

مژدەیەک بۆ ئەوانەی بەهۆی کۆرۆناوە بۆ ماوەیەکی درێژ هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە

2021.06.25 - 20:14
App store icon Play store icon Play store icon
مژدەیەک بۆ ئەوانەی بەهۆی کۆرۆناوە بۆ ماوەیەکی درێژ هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە

ناس کورد-

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، زۆربەى ئەو کەسانەی بەهۆی توشبوونیان بە کۆرۆنا هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە دوای ساڵێک بەسەر پەڕاندنی نەخۆشییەکە هەستی بۆنکردنیان بۆ دەگەڕێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی توێژینەوەیەک کە کۆمەڵێک توێژەر لە گۆڤاری نێودەوڵەتیی JAMA Network Openی سەر بە کۆمەڵەی پزیشکیی ئەمریکی بڵاویانکردووەتەوە دەرکەوتووە، گەڕانەوەى هەستی بۆنکردن چەند مانگێکی پێ دەچێت، زۆرێک لە توشبووان بەوەیان نەزانیوە یاخود نەیاننرخاندووە.

 

دکتۆر مارون ڕینۆ لە نەخۆشخانەکانی زانکۆی ستراسبرۆگ لە فەڕەنسا و هاوڕێکانی دەڵێن، "لە نیسانی ساڵی 2020، توێژینەوەیەکمان بڵاوکردەوە لەبارەى ئەوەى کۆمەڵێک توشبووی کۆرۆنا بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ هەستی بۆنکردن لەدەست دەدەن."

 

دەشڵێن، "بۆ ماوەی یەک ساڵ، هەموو چوار مانگێک داوا لە نەخۆشەکان کراوە ڕاپرسییەک پڕ بکەنەوە و تێیدا دۆخی بۆنکردنی خۆیان تۆمار بکەن لەڕێگەی تاقیکردنەوەى خودیی فیزیایییەوە کە پێی دەوترێت "Sniffin 'Sticks".

 

زیاتر بخوێنەوە: چارەسەرێک بۆئەوانەى بەهۆی کۆرۆناوە هەستی بۆنکردنیان لەدەست داوە

 

دەرکەوتووە کە "دوای هەشت مانگ، 49 نەخۆش لەکۆی 51 نەخۆش، واتە بەڕێژەی 96.1%، بە تەواوی چاکبوونەتەوە و هەستی بۆنکردنیان بۆ گەڕاوەتەوە، دووانیان دوای ساڵێکیش هەستیان بە بۆنی ناسروشتی کردووە، یەکێکیشیان نەیتوانیوە هەر بۆن بکات و یەکێکی تریشیان هەستی بۆنکردنی ناسروشتی هەیە."


بەپێی زۆرێک لە توێژینەوەکان کە لەسەر توشبووانی کۆرۆنا (کۆڤید19) کراوە، نەخۆشییەکە کاریگەری هەیە بۆسەر هەستی بۆنکردن، هەندێک بە تەواوی لەدەستی دەدەن و هەندێکیش بە نیمچەیی.