گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی زانیاریی دەدات

کچێک هەڕەشەی بڵاوکردنەوەى وێنە و ڤیدیۆی کچە هاوڕێکانی لە بەشە ناوخۆیدا دەکات

2021.06.25 - 18:24
App store icon Play store icon Play store icon
کچێک هەڕەشەی بڵاوکردنەوەى وێنە و ڤیدیۆی کچە هاوڕێکانی لە بەشە ناوخۆیدا دەکات

ناس کورد-

پۆلیسی کۆمەڵایەتیی بەغدا دەستگیرکردنی کچێکی ڕاگەیاند کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەى وێنە و ڤیدیۆ و تۆماری دەنگی کچە هاوڕێکانی کردووە کە لەناو بەشە ناوخۆیی زانکۆدا تۆمارکراون. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسی بەغدا لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (25ی حوزەیرانی 2021) دەڵێت، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی کۆمەڵایەتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندی و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ توانییان کچێک دەستگیربکەن کە وێنە و ڤیدیۆ و تۆماری دەنگی هاوڕێ کچەکانی لە بەشە ناوخۆییە لابووە و "هەڕەشەی بڵاوکردنەوەیانی کردووە ئەگەر بێتوو پارە و زێڕی نەدەنێ."

 

دەشڵێت، "پۆلیس توانی بەڵگەی تەواو بۆ تۆمەتبارکردنی ئەو کچە بەدەستبهێنێت و ڕێکاری ئەمنیی پێویست لەدژی بگیرێتەبەر و سەرجەم وێنە و ڤیدیۆکانیش لە مۆبایلەکەیدا سڕانەوە."