گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ و زانیاریی

گەرمایەک ڕوسیای گرتووەتەوە لە 104 ساڵی ڕابردوو وێنەی نەبووە

2021.06.25 - 17:21
App store icon Play store icon Play store icon
گەرمایەک ڕوسیای گرتووەتەوە لە 104 ساڵی ڕابردوو وێنەی نەبووە

ناس کورد-

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا پلەی گەرما لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا گەیشتە 34.8 پلەی سەدی کە ئەوەش بەرزترین ئاستە کە لە 104 ساڵی ڕابردوودا تۆمار کرابێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەپۆلی گەرماکە کەم وێنەیە لە مێژووی ڕوسیادا، خەڵکی بەهۆیەوە لە ماڵەکانیان بەجێدەهێڵن و دەچنە باخ و کەنار دەریاکانەوە بۆ ئەوەى خۆیان فێنک بکەنەوە.

 

تانیا تریتیاکوفا، هاوڵاتییەکی ڕوسییە لەکاتی گەڕانی بەدوای سێبەرێکدا بە یۆرۆنیوزی وت، "ئەڵێی دۆزەخە، بەڕاستی دۆزەخی ڕاستەقینەیە."

دەزگای چاودێری کەشوهەوا لە مۆسکۆ کە ماوەی 142 ساڵە بەردەوامە دەڵێت، "لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا هیچ گەرمایەکی وەک گەرمای ئەم مانگی حوزەیرانە تۆمار نەکراوە."

 

هاوکات ڕۆمان فیلفاند، بەڕێوەبەری زانسیی ناوەندی کەشوهەوای ڕوسیا دەڵێت، "لەدوای شەپۆلێکی گەرما لە ڕوسیای ناوەڕاست، شەپۆلێکی سەرما دێت."