گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسێکى ئەمریکى دوایین پێشهاتى دانوستانەکان لەگەڵ ئێران ئاشکرادەکات

2021.06.25 - 15:50
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکى ئەمریکى دوایین پێشهاتى دانوستانەکان لەگەڵ ئێران ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

بەرپرسێکى باڵاى ئەمریکا دەڵێت، لە چەند هەفتەى ڕابردوودا هەندێک سەرلێشێوان هەبوو و چەند ڕاپۆرتێکیش کە باسیان لە پلانى کارکردنى هاوبەش دەکرد لەگەڵ ئێران ئەو سەرلێشوانەیان زیاتر کرد، هیچ ڕێکەوتنێک لەگەڵ ئێراندا نەکراوە و دانوستانەکان بەردەوام دەبن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی کەناڵى "سی ئێن ئێن" ى ئەمریکى، بەرپرسێک بەناوى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکاوە (25ى حوزەیرانى 2021) لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لەماوەى ڕابردوودا هەندێک سەرلێشوان هەبوو ئەو سەرلێشێوانەش بەهۆى ڕاپۆرتەکانى تایبەت بە کارى هاوبەش لەگەڵ ئێراندا زیادیان کرد، لەوانەیە بەشێکى هۆکارەکەش ئەوە بێت ماوەیەکى درێژە کۆبوونەوەى لەو جۆرە نەکراوە.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، "دڵخۆش دەبم کە ئەو سەرلێشێوانە بسڕمەوە و باس لە چارەسەرى دوو کێشە بکەم کە پێموایە هۆکارى ئەوە بوون، خاڵى یەکەم ئەوەیە کە ئێمە لەکوێى ئەو گفتوگۆیانەداین، هەندێک ڕاپۆرت باسیان لە کارى هاوبەش لەگەڵ ئێراندا کردووە کە گوایە تەنها ئەوە ماوە کاتەکە دیارى بکەین، دەمەوێت ڕوونیبکەمەوە کە گەڕى شەشەمى دانوستانەکانمان تەواو کردووە و لە داهاتوویەکى نزیکیشدا گەڕى حەوتەم دەستپێدەکات".

 

بەرپرسەکە جەختیلەوەشکردووەتەوە، "ئەگەر بگەیشتینایەتە ڕێکەوتنێک ئەو کارەمان نەدەرکرد و پێویستمان بە گەڕى حەوتەم نەدەبوو، تائێستا ناکۆکى جدیمان هەیە و چارەسەر نەکراون، ناکۆکییە جدییەکان لەگەڵ ئێران لەسەر چەند کەیسێکن بەتایبەتى لەسەر هەنگاوە ئەتۆمییەکانى ئێران و سوککردنى سزاکان لەسەرى  و ئەو هەنگاوانەى هەردولا هەڵیدەگرن".

 

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە وتوشیەتى، "ناڵێین کە ڕێکەوتنمان لەسەر شتێک کردووە تا ڕێکەوتن لەسەر هەموو شتێک نەکەین، تا ڕێکەوتن لەسەر هەموو شتێکیش نەکرێت هیچ شتێکمان نابێت و هەندێک کەیسى زۆر گرنگ هەن کە پێویستیان بە چارەسەرە، بۆیە ئەگەر پێمانوانەبێت کە ڕێکەوتن ئەگەرى هەیە ئەوا ناگەڕێینەوە بۆ گەڕى حەوتەمى دانوستانەکان، ئامانجمان گەیشتنە بە ڕێکەوتن بەڵام تائێستا پێى نەگەیشتووین هەروەها پێشبینى بۆ ئەوەش ناکەم کە دەگەینە ڕێکەوتن یاخود نا و  کەى دەگەین".

 

سەبارەت بە خاڵى دووەم ڕونیکردووەتەوە، "سەبارەت بە بابەتى کات و کاریگەرى هەڵبژاردنەکانى ئێران پێموایە پێشتر باسى بۆچوونى خۆمان لەسەر هەڵبژاردن و سەرۆکى نوێ کردووە، جەختمان لەوە کردەوە کە لە ڕاستیدا هەڵبژاردنێک بوو کە پێشوەخت دروست کرابوو و بۆچوون و ئیرادەى گەلى ئێرانى نەبوو، هەرچى سەبارەت بە سەرۆکى نوێیە بۆچونى خۆمان ئاشکرا کرد و ئەوە کاریگەرى لەسەر سوربوونمان بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن ناکات و دانوستانەکانیش خاو ناکەنەوە".

 

بەرپرسە ئەمریکییەکە پێیوایە ڕێگریکردن لە ئێران بۆ بەدەستهێنانى چەکى ئەتۆمى گرنگترین هەنگاوە لە هەوڵەکانى چارەسەرکردنى کێشەکان لەگەڵ ئێران، هەروەک پێشتر سەرۆکى ئەمریکا و وەزیرى دەرەوەش وتویانە، گەڕانەوە بۆ پلانى کارى گشتگیرى هاوبەش تەنها سەرەتایەکە بۆ پرۆسەى دبلۆماسى نەک کۆتاییەکەى بێت.