گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوسیا بۆ یەکەمجار فڕۆکەیەکى ناردە سوریا کە موشەکى خێراتر لە دەنگ هەڵدەگرێت

2021.06.25 - 14:58
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوسیا بۆ یەکەمجار فڕۆکەیەکى ناردە سوریا کە موشەکى خێراتر لە دەنگ هەڵدەگرێت

ناس کورد-

 

وەزارەتى بەرگرى ڕوسیا بۆ یەکەمجار رەوانەکردنى دوو فڕۆکەى جۆرى MIG-31K بۆ بنکەى حەمیمیمى سوریا راگەیاند، کە تواناى هەڵگرتنى موشەکى "کینزال"ى خێراتر لە دەنگى هەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى بەرگرى ڕوسیا (25ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ڕۆژى هەینى ڕاهێنانى سەربازى هاوبەش لە نێوان هێزەکانى دەریاى سپى ناوەڕاست و هێزە ئاسمانییەکان  لە بنکەى سەربازى حەمیمیم لە سوریا دەست پێدەکات، کە هێزەکانى ڕوسیاى تێدایە. 

 

ئەوەش هاتووە، لەو چوارچێوەیەدا دوو فڕۆکەى جۆرى MIG-31K کە تواناى هەڵگرتنى موشەکى جۆرى "کینزال"ى خێراتر لە دەنگیان هەیە نێردراونەتە بنکە سەربازییەکە، لاى خۆشیەوە کاپتنى یەکێک لە فڕۆکەکان ئاماژەى بەوەداوە، بۆ ڕاهێنانى سەربازى دەچنە سوریا.

 

بەپێى زانیاریەکان، موشەکى جۆرى "کینزال" لەوانەیە خێراییەکەى بگاتە 10 هێندەى دەنگ و دەتوانێت 2 هەزار کیلۆمەتر ببڕێت و هیچ سیستمێکى بەرگرى موشەکى ناتوانێت ڕێگرى لێ بکات.