گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یاداشتێکى توند لە یەکێتییەوە بۆ رێواز فایەق: بڕیارەکەت هەڵبوەشێنەرەوە

2021.06.25 - 14:22
App store icon Play store icon Play store icon
یاداشتێکى توند لە یەکێتییەوە بۆ رێواز فایەق: بڕیارەکەت هەڵبوەشێنەرەوە

ناس کورد-

 

فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى کوردستان یاداشتێکى توندى ئاڕاستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کرد و داواى هەڵوەشاندنەوەى بڕیارێک دەکات کەبە واژۆى رێواز فایەق ئاڕاستەى حکومەت کراوە بۆ "سنوردارکردنى" بەدواداچوونى پەرلەمانتاران.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فراکسیۆنى یەکێتى ئەمڕۆ هەینى لە یاداشتێکدا بۆ سەرۆکایەتى پەرلەمان کە دەست "ناس کورد" کەوتووە جەختیکردووەتەوە بریارەکە "ھیچ پاڵپشتیەكی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی نیە، لە ھەمانکاتدا بە لێدان و کەمکردنەوە لە شکۆ و ئەرک و بەرپرسیارێتیی پیشەیی کاری پەرلەمانیی دەزانین".

 

دەشڵێت "ئەم نووسراوە لەژێر ھەر پاساو و ناوێک دا کرابێت، تەواو ناپەیرەویی و نایاساییە، بۆیە داواکارین ھەرچی زووە نوسراوێک ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران بکەن و تێیدا ئەو نووسراوە هەڵبوەشێننەوە و کاری پێنەکەن".

 

"ئەگەر ھەر ھۆکار و پاساوێکتان ھەیە بۆ دەرکردنی ئەم نوسراوە، ئەو دەکرێت لەرێگای پێکھێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانیەوە، لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی وردبکرێت و لە چوارچێوەی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان دا، سزای هەر ئەندامێك بدرێت، ئەگەر پێگەو ناوی پەرلەمان و پەرلەمانتاری بەخراپ بەکارھێنابێت".

 

بەپێی بڕیارەکەى  سەرۆکایەتى پەرلەمان کە رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان (22ی حوزەیرانی 2021) ئاڕاستەی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی کردووە، هیچ پەرلەمانتارێک لەڕێگەی کەسییەوە ناتوانێت سەردانی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و پڕۆژە خزمەتگوزارییە گشتییەکانی بواری بەڵێندەرایەتی و وەبەرهێنان بکات"  

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەبێت بە بڕیاری لیژنەکان ئەو بەدواداچوونە بکات یان بە نوسراوی فەرمی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان."  

    

پێشەوا هەورامانى، وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى (24ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا  داواى لە سه‌رۆكی په‌رله‌مان کرد لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ پێكبهێنێت و "ئەم بابەتە دوا نەخات و هەرکەسێک پلە و پێگەی خۆی بۆ بەرژەوەندی کەسی بەکارهێناوە ناوی بهێنرێت و کە ئەنجام دەستکەوت ڕێوشوێنی یاسایی لەبەرانبەرییان بگیرێتە بەرو هەستی کەس بە ناحەق بریندار نەکرێت".