گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ.. ئایپادی سەرۆكێك دزرا كە بڕیاربوو وتاری تێدا بخوێنێتەوە

2021.06.25 - 14:10
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ.. ئایپادی سەرۆكێك دزرا كە بڕیاربوو وتاری تێدا بخوێنێتەوە

ناس کورد-

 

لەکاتى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئامێرى ئایپادى سەرۆکى ئەفریقاى باشور دزرا و ئەویش داوادەکات بۆى بگەڕێنریتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى گرتەیەکى ڤیدیۆیى کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، (25ى حوزەیرانى 2021)، لە شارى کیپ تاونى پایتەختى ئەفریقاى باشور لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا کەسێک ئامێرى ipadى تايبەت بە  سیریل ڕامافۆزاى سەرۆکى ئەو وڵاتە دەدزێت.

ڕامافۆزا هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا دەڵێت، "بەدواى ئامێرى ئایپادەکەمدا دەگەڕێم و کەسێک دزیویەتى و بڕیاریداو دزیم لێ بکات، تکایە دەتوانم ئایپادەکەم وەرگرمەوە؟"، دواى ئەو قسانەش ئامادەبووان دەست دەکەن بە پێکەنین.

 

وتیشى "ئامێرێکى ئایپادم هەبوو، دەزانن بۆ کوێ براوە؟ هەمیشە ئەوە کێشەى ڕادەستکردنى پێداویستییەکانتە بە کەسانى تر، باشترە هەمیشە پێداویستییەکانم بپارێزم، ئامێرێکى ئایپادم هەبوو بە دەستمەوە بوو، ئێستا نەما و لەدەستمدا".