گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم ژەمى وەرگرت

دوو مەرجەکەى خامنەیی بۆ کوتانى بە ڤاکسین ئاشکراکران

2021.06.25 - 13:44
App store icon Play store icon Play store icon
دوو مەرجەکەى خامنەیی بۆ کوتانى بە ڤاکسین ئاشکراکران

ناس کورد-

 

عەلى خامنەیی رابەرى باڵاى ئێران بە ڤاکسینى کۆرۆنا خۆى کوتا، دواى ئەوەى ئەو دوو مەرجەى بەدیهات کە لەو بارەیەوە دیاریکردبوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی میدیاکانى ئێران، خامنەیی ئەمڕۆ هەینى دواى وەرگرتنى یەکەم ژەمی ڤاکسێنی کۆئێران بەرەکەت ئاماژەى بەوەکردووە، ئێران بەم بەرهەمە بووە یەکێک لە شەش وڵاتی بەرهەم هێنەری ڤاکسێنی کۆڕۆنا لە جیهاندا.

 

لاى خۆیەوە، سەرۆکی فەرهەنگستانی زانستە پزیشکییەکان لە ئێران وتى "ئەو پێکوتەیە ئەنجامی هەوڵی لێکۆڵەرانی گەنجی ئێرانییە و لە ئاستێکی بەرزدا لەش لە بەرانبەر نەخۆشیەکە دەپارێزێت".

 

وتیشى خامنەیی دوو مەرجی گرنگی بۆ کوتانی ڤاکسین هەبوو؛ یەکەمیان ئەوەی کە کوتانی ڤاکسینەکەی وەکوو کەسانی ئاسایی بە پێی تەمەن بێت. دووهەم ئەوەی کە بەس ڤاکسینی ئێران بەکار دەهێنێت. هەر بۆیە کاتێک کە کوتانی چینی سەروو 80 ساڵ دەستی پێکرد، ئەوان لە کوتانی ڤاکسینی بیانی خۆیان بوارد و چاوەڕوانی پێکوتەی ئێرانی بوون.