ناس کورد-
شارەزایەكی دارایی ڕایدەگەیەنێت، ئەو پێشینە (سولفە) یەی بەغدا ڕەوانەی هەرێمی دەكات، ده‌بێت پاشتر به‌پێی یاسای بودجه پاكتاو بكرێت، مه‌رجیش نیه له‌ئه‌نجامدا له‌ڕوی داراییه‌وه له‌قازانجی هه‌رێم بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جەهانگیر گوڵپی كە مامۆستای زانكۆ و شارەزایی داراییە لە شیكارێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (25 حوزەیرانی 2021) باس لەوە دەكات، ئه‌گه‌ر ئه‌و 200 ملیارەی بڕیارە ڕەوانەی هەرێم بكرێت وه‌ك پێشینه بڕیاری له‌سه‌ر درابێت ئه‌وا وه‌زیری دارایی عیراق پاساوی یاسایی نیه بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی چونكه پێشینه‌دان ناكۆك نیه له‌گه‌ڵ یاسای بودجه.
گوڵپی باس لەوەش دەكات ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق موكوڕبن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه ئه‌وا وه‌زیری دارایی ده‌سه‌ڵاتی نیه بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی، "به‌ڵام به‌پێی یاسا سه‌قه‌ته‌كانی بودجه‌ی عیراق له‌كاتی حسابات و پاكتاودا ئه‌و ئامرازانه‌ی له‌به‌رده‌ستن كه هه‌رێم قه‌رزار بكاته‌وه".
ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق 15 ى حوزەیرانى 2021 بڕیاریدا بڕى ترلیۆنێک و 200 ملیار دینار وەک پشکى شەش مانگى رابردووى هەرێم بنێرێت، لەگەڵ ناردنى 200 ملیار دینارى مانگانە، بەڵام هێشتا هیچ بڕە پارەیەک نەنێردراوە.
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق ٢٤ى حوزەیرانى ٢٠٢١ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى عێراقییەى فەرمى وتى "گەلى کورد گەلى ئێمەیە، پشکى هەرێممان خەرجنەکردووە، بەڵکو ئەوەى دەینێرین پێشینەیە بۆ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران".
وتیشى "ناکرێت فەرمانبەرانى هەرێم بێ موچە بن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە بوجە نییە، بەڵکو پێشینەیەکە لە پشکى هەرێم دەبڕدرێت بەپێی حسابەکانى دیوانى چاودێرى دارایی هەردوولا".
هەروەها ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دوێنێ ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی لێژنەی دارایی و وەزیری دارایی، سەبارەت بە پشکی هەرێم گفتوگۆ کرا و هەرێمی کوردستان بە 630 ملیۆن دۆلار قەرزار دەرچوو.
لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (پێنجشەممە 24ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "لەسەر بانگهێشتی لێژنەی دارایی وەزیری دارایی بانگهێشتی لێژنەکراو تێدا چەند پرسیارێکی ئاڕاستەکرا بەتایبەت پشکی هەرێم لەبوجە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەوەڵامی ئەو پرسیارەدا وەزیر ڕوونکردنەوەیەکی وردی دا وتی بەپێی بڕگەکانی ماددەی (۱٠، ۱۱) یاسای بوجە هەرێم کۆمەڵێک پابەندبوونی لەسەرە لەبەرانبەردا کۆمەڵێک شایستەشی هەیە دوای ئەوەی لەئەنجومەنی وەزیران بڕیار دراوە کە شایستەکانی بۆ بنێرێت، ئێمە وەک وەزارەت ڕاسپێراوین ئەو وردەکاریە بکەین بزانین هەرێم چەندە شایستەی بەردەکەوێت بۆ ماوەی ئەم (٦) مانگە لە ئەنجامدا دوای حسابکردنی خەرجیە فیعلیەکانی حکومەت و لێدەرکردنی بوجەی سیادی و حاکمە ڕون بویەوە کە هەرێم دەبێت ڕۆژانە بایی (۲٥٠٠٠٠) بەرمیل نەوت بەحسابی سۆمۆ ڕادەستی حکومەت بکەن دەبێت لەئێستادا حکومەتی هەرێم بۆ ئەم چەند مانگەی پێشوو بڕی (٦۳٠) ملیۆن دۆلار بداتە حکومەتی فیدراڵ."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "واتە لەبری ئەوەی پارەی بۆ بنێرین قەرزدار دەرچوو بۆیە ئەگەر لەڕووی سیاسەوە چارەسەر نەکرێت بەپێی بڕگەکانی یاسای بوجە هیچ بڕە شایستەیەکی بۆ ناڕوات . "