گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشێكیتر لە ئەنجومەنی پارێزگاوە بۆ بەنزینی 500 دیناری

2021.06.25 - 12:02
App store icon Play store icon Play store icon
هێرشێكیتر لە ئەنجومەنی پارێزگاوە بۆ بەنزینی 500 دیناری

ناس کورد-

 

بەرزان محەمەد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی دابەشكردنی بەنزینەوە بە 500 دینار لەلایەن سەرۆكی نەوەی نوێ، دەڵێت "هەندی بابەت ھەیە تەنھا لە توانای حكومەتدا ھەیە چارەسەری بكات".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جێگری سەرۆكی ئەنجومەن لە بڵاوكراوەیەكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی لەسەر دابەشكردنی چەند تانكەرە بەنزینێك لەلایەن سەرۆكی نەوەی نوێوە نووسیویەتی " كار گەشتوتە ئەو ئاستەی ڕۆژانە یاری بەھەست وسۆزی ھاوڵاتی دەكرێت".

 

لەبارەی هۆكاری ئەمەشەوە دەڵێت "بەشێوەیەكی ناتەندروست ڕێكار گیرایە بەر ھەر لە گرێبەستەكانی دەرھێنان و فرۆشتنی نەوت وگاز لەژێر ناوی ئازاد كردن و فرۆشتنی سەربەخۆ كۆمەڵێك قەرز و گرێبەستی نابەجێ كەوتە سەرشانی حكومەت كە تەنھا ھاوڵاتی ئاسایی باجەكەی ئەدات، لەبەرامبەردا كۆمەلی بازرگانی ھەڵتوقیوی كۆمپانیاكانی سەر بە حیزبی دەسەڵات سنوری كارو قورخكاریان گەورەو گەورەتربوو ئەم دۆخەی ھێنایە ئاراوە كە جگە لە پشێوی ودڵەڕاوكی بۆ ھاوڵاتی بەر ھەمی تری نەبوو".

 

دوێنێ سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، شاسوار عەبدولواحید، نرخی چەند تەنكەرێك بەنزینی داشكاند و بۆ "تەحەداكردنی دەسەڵات" لیتری بە 500 دینار فرۆشتی بەشۆفێران، بەڵام لایەنە پەیوەندیدار و شارەزاكان باس لەوە دەكەن ئەم هەنگاوە سنوردار و كاتییە و چارەسەری گەورە لە پاڵاوتنی ناوخۆییدایە.