گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەوت بەربەستى 75 دۆلارى شکاند

2021.06.25 - 11:33
App store icon Play store icon Play store icon
نەوت بەربەستى 75 دۆلارى شکاند

ناس كورد-

 

نرخى نەوت بەرزبوونەوەى بەخۆوە بینى هەر بەرمیلێکى بۆ سەروى 75 دۆلار هەڵکشا، ئەوەش بەهۆى چەند هۆکارێکەوە لەناویاندا پێشبینى بۆ زیادبوونى خواست لەسەر وزە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز، نرخى نەوتى برێنت ئەمڕۆ گەیشتووەتە  75.62 دۆلار بۆ هەر بەرمیلیک، هەروەها نەوتى خۆرئاواى تەکساس بە 73.35 دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە.

 

هەردوو جۆرى نەوتەکە گەیشتوونەتە بەرزترین نرخ لەتشرینى یەکەمەوە تا ئێستا.

 

شیکەرەوانى بازاڕى نەوت دەڵێن، پێشبینییەکان بۆ زیادبوونى خواست لەسەر نەوت هۆکارى سەرەکییە بۆ پشتیوانى نرخەکەى لەکاتێکدا ئۆپیک ئاستى بەرهەمهێنانى سنوردار کردووە.

 

هۆکارێکى دیکە کە بەوتەى شیکەرەوان بووەتە هۆى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت پەیوەندى هەیە بە ئامادەکردنى پڕۆژە یاساى خەرجى لە پرۆژەکانى ژێرخان لە ئەمریکا و گەشبینییەکان لەبارەى خواست لەسەر وزە.

 

لەگەل ئەوەشدا چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەى داهاتووى ئۆپیک پڵەسە کە بڕیارە سەرەتاى مانگى داهاتوو کۆبێتەوە بۆ دانانى سیاسەتى نوێ لەبارەى ئاستى بەرهەمهێنانەوە کە کاریگەرى راستەوخۆ لەسەر بازاڕى نەوت دروستدەکات.