گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دوو مەرج’’..ڕاوێژکارێکى کازمى باسى بەرزبوونەوەى نرخى دینار دەکات

2021.06.25 - 10:58
App store icon Play store icon Play store icon
’’دوو مەرج’’..ڕاوێژکارێکى کازمى باسى بەرزبوونەوەى نرخى دینار دەکات

ناس کورد-

 

ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى ئابوریى دەڵێت، باشبوونى نرخى دینار پەیوەستە بە چەند مەرجێکەوە و پێویستە بوونیان هەبێت و جێبەجێ بکرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکارى ئابوریى سەرۆک وەزیرانى عێراق (25ى حوزەیرانى 2021) بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقییەى وتووە، باشبوونى نرخى دینارى عێراقى پەیوەست بە تواناى ئابوریى بۆ گەشەکردن، ئەویش ئەگەرى گەشەیەکى گەورە بکات.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، بەپێى پێشبینییەکان لەئێستادا گەشەى ئابوریى 2.5%ە، ئەوەش بەپێى گەشەى ڕاستەقینەى دانیشتووانە، ئەو گەشەیەش پێویستى بە گەشەپێدانێکى دروست و کەمکردنەوەى بێکارى و بەرزبوونەوەى هەلى کار و گەشەسەندنى پرۆژە وەبەرهێنانەکانە، کە ئەوەش دەبێتە هۆى بەدەستهێنانى داهات بۆ پەرەبووکردنەوەى نەوت.

 

مەزهەر محەمەد ساڵح جەختیلەوەشکردووەتەوە، گەشەى ئابورى بەردەوامى دەدات بە داهاتەکان و هێزى ئابوریى، ئەوەش پەیوەستە بە دوو بابەتى گرنگەوە، یەکەمیان سیاسەتى نەختینەیە کە سەقامگیرى نرخى دراو دەپارێزێت و گەشەیەکى جێگیر و ماوە درێژ دروست دەکات، دووەمیش پشتگیرى پرۆژە وەبەرهێنانەکان و بەدیهێنانى گەشەسەندنە، چونکە بەبێ گەشەسەندن بارودۆخەکە خراپ دەبێت.

 

سەبارەت بە ڕێژەى زیادبوونى هەڵاوسان ڕاوێژکارەکەى سەرۆک وەزیران باسى لەوەکردووە، دوو جۆر کاڵا هەیە، یەکیان ئەوەیە کە لە بازرگانیدا بەکاردەهێندرێت و زۆرینەى هاوردە دەکرێت و پەیوەندى بە نرخى دراوەوە هەیە، جۆرى دووەمیش ئەوەیە کە ناتوانرێت بازرگانى پێوە بکرێت و ناوخۆییە وەک خزمەتگوزارى و چەندین بابەتى تر.

 

وتوشیەتى، ئەگەر ئەم دوو جۆرە کاڵایە یەکبخەین دەبینین کە هەڵاوسان زیاتر نییە لە 6%، بۆیە هەڵاوسانێکى قبوڵکراو و کۆنترۆڵ کراوە لەچاو هەڵاوسانى نرخى دینارى عێراقى.