گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گیان لەدەستدان و بێسەروشوێن بوون

ڤیدیۆ؛ لە ئەمریکا تەلارێکى 12 نهۆمى بەسەر دانیشتوانەکەیدا داڕووخا

2021.06.25 - 10:27
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ لە ئەمریکا تەلارێکى 12 نهۆمى بەسەر دانیشتوانەکەیدا داڕووخا

ناس کورد-

 

بەهۆى داڕووخانى تەلارێکى نیشتەجێبوون لە ولایەتى فلۆریداى ئەمریکا کەسێک گیانى لەدەستدا و چارەنوسى نزیکەى 100 کەسى تریش نادیارە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە (25ى حوزەیرانى 2021)، لە باشورى ولایەتى فلۆریدا لە ئەمریکا تەلارێکى نیشتەجێبوون ڕووخاوە کە 12 نهۆم بووە، بەهۆشیەوە تائێستا کەسێک گیانى لەدەستداوە و نزيكەى 100 کەسى تریش بێسەروشوێنن.

 

بەپێى زانیارى بەرپرسانى ناوچەکە، لەژێر پاشماوەى ڕووخاوى تەلارەکە گوێیان لە دەنگى لێدان و چەند جۆرێکى تر دەنگە، بەڵام تائێستا گوێبیستى دەنگى مرۆڤ نەبوون، تیمەکانیش بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنى ئەوانەى لە ژیاندا ماون.

تەلارەکە ناوى "چامپلین تاوەرز ساوس"ە و لە ناوچەى سیرفسایدە، لەساڵى 1981 دروستکراوە و زیاتر لە 130 یەکەى نیشتەجێبوونى تێدا بووە و لەکاتى ڕووداوەکەدا نزیکەى 80 یەکەى دانیشتوانى تێدا بووە.

 

تائێستا هۆکارى ڕووخانى تەلارەکە ئاشکرا نییە، بەڵام بەرپرسانى ناوچەکە باسیان لەوەکردووە، ئەو تەلارە لەژێر چاکسازیدا بووە، هەروەها لە هەمان کاتدا لە تەیشتیدا تەلارێکى تر لە پرۆسەى دروستکردندا بووە، لەو بەشەى نەڕوخاوە 35 کەس ڕزگار کراون تائێستاش بە تەواوەتى نازانرێت چەند کەس لەناو تەلارەکەدا بوون، لێکۆڵینەوەکانیش لە هۆکارى ڕووخانەکەى دەستیان پێکردووە.