گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چارەسەرێکى تر ئەگەرى مردن بە کۆرۆنا کەمدەکاتەوە

2021.06.25 - 09:42
App store icon Play store icon Play store icon
چارەسەرێکى تر ئەگەرى مردن بە کۆرۆنا کەمدەکاتەوە

ناس کورد-

 

ئیدارەى خۆراک و دەرمانى ئەمریکى ئاشکرایکرد، دەرمانى ئەکتیمێرا بۆ چارەسەرکردنى توشبووانى کۆرۆنا بۆ پێگەیشتووان و منداڵانیش، ئەگەرى مردن بە ڤایرۆسەکە کەمدەکاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیدارەکە بڵاویکردووەتەوە (25ى حوزەیرانى 2021)، بەپێى لێکۆڵینەوەیەکى نوێ دەتوانرێت دەرمانى ئەکتیمێرا بۆ ئەو توشبووانەى کۆرۆنا بەکاربهێنرێت کە لە نەخۆشخانەکاندان و کۆرتیکۆستیرۆید وەردەگرن و پێویستیان بە ئۆکسجین و ئامێرى هەناسەدانى دەستکردە.

 

لاى خۆیەوە کۆمپانیاى جێنێنتیک کە دروستکەرى دەرمانەکەیە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، ڕێگە بە بەکارهێنانى بۆ حاڵەتە لەناکاوەکان دراوە و ئەنجامەکە پشت بە چوار لێکۆڵینەوە دەبەستێت کە تێیاندا چالاکى ئەکتیمێرا بۆ توشبووانى کۆرۆنا هەڵسەنگێنراوە، لێکۆڵینەوەکەش لەسەر 5500 نەخۆش لە نەخۆشخانەکاندا کراوە.

 

ئیدارەى خۆراک و دەرمانى ئەمریکى جەختیلەوەشکردووەتەوە، ئەکتیمێرا بۆ توشبووانى کۆرۆنا لە دەرەوەى نەخۆشخانەکان ڕێگە پێنەدراوە، لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە دەرمانەکە ئەگەرى مردن لەو توشبووانەى کۆرۆنا کە لە نەخۆشخانەکاندان کەمدەکاتەوە و دەرفەتى زووتر چاکبوونەوەیان دەداتێ.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتریش هەمان ئیدارە ڕێگەیدا بە بەکارهێنانى دەرمانى ڕیمدیسفیرى دژە ڤایرۆسەکان بۆ توشبووانى کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان.