گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلەى گەرما بەربەستى 50 دەشکێنێت

2021.06.25 - 09:10
App store icon Play store icon Play store icon
پلەى گەرما بەربەستى 50 دەشکێنێت

ناس کورد-



بەهۆى گومەزێکى گەرماى بەهێز پلەکانى گەرما لە چەندین ناوچەى عێراق دەگەنە 50 پلە و لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستانیش بەرزبونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد دورى شارەزاى کەشناسى عێراقى (25ى حوزەیرانى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، گومەزێکى گەرماى بەهێز لە ڕۆژى هەینییەوە لەسەر ناوچەکانى باشور دروست دەبێت و ماوەیەکى زۆر پلەکانى گەرما بۆ 50 پلەى سەدى بەرز دەکاتەوە.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، لە چەندین ناوچە پلەکانى گەرما بەربەستى 50 پلە دەشکێنن، وەک بەسرە، زیقار، سەماوە و میسان، هەروەها لە بەغدا، واست، بابل، دیوانییە، نەجەف و کەربەلا نزیک دەبنەوە لە 50.

 

ئەو کەشناسە عێراقییە ئاماژەى بەوەشداوە، هەروەها لە ناوچەکانى ناوەڕاست و خۆرئاوا و باکوریش پلەکانى گەرما لە ناوەڕاستى چلەکاندا یارى دەکات و لە ناوچە شاخاوییەکانیش کەمێک فێنکتر دەبێت.

 

سەبارەت بە ماوەى مانەوەى گومەزەکە گەرماکە محەمەد دورى نوسیویەتى، لە ماوەى چەند هەفتەى داهاتوودا لەسەر ناوچەکانى باکورى عێراق و کوێت و سعودیە بەردەوام دەبێت و ناوبەناویش توندتر دەبێت.