ناس كورد-
خاڵێکى پشکنینى پۆلیسى فیدراڵى لەباشورى کەرکوک بەرەبەیانى ئەمرۆ هەینى روبەڕووى هێرشێکى توند بوەوە و بەهۆیەوە پێنج ئەندامى پۆلیس کوژران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێرى "ناس" رایگەیاند، لەڕێگەى کامێراى حەرارییەوە ئەندامانى داعش خاڵێکى پشکنینى پۆلیسیان لەسنورى داقوق لە باشورى کەرکوک بەئامانج گرتووە و پاشان کشاونەتەوە، دواى ئەوەى پۆلیسى فیدراڵى وەڵامى داونەتەوە، بەڵام دواى کەمێک دوبارە هێرشیان کردووەتەوە.
وتیشى داعش لەهێرشى دووەمیدا چەکدارێکى زۆرترى بەکارهێناوە و پێکدادان لەگەڵ پۆلیسى فیدراڵى روویداوە و نیو کاتژمێر بەردەوام بووە، پێش ئەوەى چەکدارانى داعش بەرەو شوێنێکى نادیار هەڵبێن.
پەیامێرى "ناس" باسى لەوەشکرد، بەهۆى هێرشەکەوە پێنج ئەندامى فیرقەى پێنج کوژراون و سیانى دیکەش برینداربوون.