گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی نوێ

زانايان: کۆرۆنا 20 هەزار ساڵ پێش ئێستا بڵاوبووەتەوە

2021.06.24 - 23:29
App store icon Play store icon Play store icon
زانايان: کۆرۆنا 20 هەزار ساڵ پێش ئێستا بڵاوبووەتەوە

ناس کورد- 

زانایانى ئەمریکى بەڵگەیەکیان دۆزییەوە کە ڤایرۆسى کۆرۆنا پێش 20 هەزار ساڵ لە ڕۆژهەڵاتى ئاسیا بڵاوبووەتەوە و ئەوەندە بەهێز بووە کە کاریگەریى بۆماوەیى لە مرۆڤى ئەم سەردەمەشدا دروست کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى لێکۆڵینەوەیەکى نوێ کە لە گۆڤارى Current Biology  بڵاوبوونەوە (24ى حوزەیرانى 2021)، ساڵانێکى زۆر پێش ئێستا ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ڕۆژهەڵاتى ئاسیا بڵاوبووەتەوە، ئەوەندە بەهێزیش بووە کە شوێنەوارى لە لە DNA مرۆڤى ئێستاشدا جێهێشتووە.

 

لاى خۆیەوە ڕۆژنامەى نیویۆرک تایمزى ئەمریکى بڵاویکردووەتەوە، ئەو دۆزینەوەیەش واتاى ئەوەیە کە پەتاى کۆرۆنا کە ئێستا بڵاوبووەتەوە ئەگەر کۆنترۆڵ نەکرێت لە ڕێگەى ڤاکسینەکانەوە ئەوا کاریگەرییەکانى وێرانکەر دەبێت.

 

دەیڤید ئینارد زاناى زیندەوەرزانى لە زانکۆى ئەریزۆنا  کە سەرپەرشتى لێکۆڵینەوەکەى کردووە باسى لەوەکردووە، پێویستە ئەوە ببێتە هۆى نیگەرانیمان، ئەوەى ئێستا ڕوودەدات لەوانەیە چەند نەوەیەک بەردەوام بێت.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، DNA هەزاران کەس وەرگیراوە لە 26 ناوچەى جیاوازى جیهان و لێکۆڵینەوە لە ژمارەیەک بۆهێڵ کراوە کە بەوە ناسراون گرنگن بۆ ڤایرۆسى کۆرۆنا، ئەوە دەرکەوتووە کە خەڵکى ڕۆژهەڵاتى ئاسیا لەگەڵ ڤایرۆسەکە خۆیان گونجاندووە لە کۆندا و ئەوەش لە DNA یاندا دەردەکەوێت.

 

زانيان هەوڵى ئەوەیان داوە ئەو ماوەیە بدۆزنەوە کە مرۆڤ توانیویەتى تێیدا لەگەڵ ڤایرۆسەکە خۆى ڕابهێنێت، ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە سەرجەم ئەو 42 بۆهێڵەى لێکۆڵینەوەى لەسەر کراوە، هەمان ژمارەى گۆڕانکار تێیاندا ڕوویداوە، ئەو بۆهێڵانە گۆڕانکارییان لە دژە تەنەکاندا کردووە و ئەوەش لە نێوان 20 بۆ 25 هەزار ساڵ پێش ئێستا بووە و چەند سەدەیەکیشى خایاندووە.