گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مستەفا کازمى: دوو بژاردەم لەبەردەمدا بوو

2021.06.24 - 22:31
App store icon Play store icon Play store icon
مستەفا کازمى: دوو بژاردەم لەبەردەمدا بوو

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، قبوڵکردنى پۆستى سەرۆکایەتیکردنى حکومەت، ئامانجەکەى پارێزگارى بووە لە خوێنى عێراقییەکان و دوو بژاردەى لەبەردەمدا بووە، ئەویش کۆنتڕۆڵکردنى بارودۆخەکە و کوژاندنەوەى ئاگرى هەڵبژاردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمى لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى عێراقییەى فەرمى باسى لەوەکرد، حکومەتەکەى دواى 17 ساڵ پاشەگەردانى و گەندەڵى و شەڕى داعش و چەکى نایاسایی پێکهێنراوە، ئەنجامى جموجۆڵى تشرین بووە.

   

وتیشى "حکومەت تەمەنى 17 ساڵ نییە بەڵکو تەنها یەک ساڵە، ئەو حکومەتەمان قبوڵکرد بۆ پاراستنى خوێنى عێراقییەکان، لەکاتێکدا عێراق لەلێوارى شەڕى ناوخۆیی و دوو هێزى گەورەى ناوچەکە بوو".

 

کازمى باسى لەوەشکرد، دوو بژاردەى لەبەردەمدا بووە، یەکەمیان بەدیهێنانى داواکارى خۆپیشاندەران و مەرجەعیەت و ئامادەکاریی بۆ خۆپیشاندان، ئەویش بژاردەى کۆنتڕۆڵکردن و کوژاندنەوەى ئاگرى هەڵبژاردووە کە لەهەموو روویەکەوە رووبەڕویان بووەتەوە، لەگەڵ ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردن.

 

جەختیشیکردەوە، ئابورى عێراقیان پاراستووە لە روخان.

 

کازمى جەختیکردەوە، ئامانج لە هێرشکردنە سەر نێردە دیبلۆماسییەکان فشار کردن بووە لە حکومەت، کۆدەنگى لایەنەکان هەبووە بۆ پشتیوانیکردنى حکومەت، بەڵام دواتر هەندێ لایەن پاشگەز بوونەتەوە و هیچ حکومەتێک هێندەى ئەم حکومەتە دژایەتى نەکراوە.

 

لەبارەى بودجەوە کازمى وتى پەرلەمان دەستکاریی زۆر ماددەى بودجەى کردووە، بە پێچەوانەى ئەو پلانانەوە کە حکومەت دایڕشتبوو.