گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’پەیوەندی نێوان بەنزین فرۆشەکانی چاڤی لاند و وێستگە سوتەمەنییەکانی هەولێر و دهۆک چییە؟ ’’

2021.06.24 - 21:43
App store icon Play store icon Play store icon
’’پەیوەندی نێوان بەنزین فرۆشەکانی چاڤی لاند و وێستگە سوتەمەنییەکانی هەولێر و دهۆک چییە؟ ’’

ناس کورد-

سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، فرۆشتنی بەنزین بە 500 دینار لەلایەن سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نویوە "ماستێکە گوریسێکی تێداتە" دەشڵێت، پرسیارە سەیرەکە ئەوەیە بۆچی لای چاڤی لاند بەنزین بە 500 دینار دەفرۆشرێت، بەڵام لە هەولێر و دهۆک نرخەکەی هەرزان دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (پێنجشەممە 24ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، " دەست خۆشیمان بۆ هەرکەس و لایەن و کۆمپانیایەک هەیە کە کاربکات بۆ دابەزاندنی نرخی سوتەمەنی و بەتایبەت بەنزین، ئەگەر تەنانەت ئەو دابەزاندنە بە چەند لیترێکی کەم و چەند دینارێک و بۆ ماوەیەکی زۆر کورتیش بێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەڵام ئەوەی جێگای تێبینیە ئەوەیە کە ئەمڕۆ لە گەڕەکێکی بن شاخی گۆیژەی شاری سلێمانی چەند تانکەرێکی بەنزین دەدرێت بە شۆفێران لیتری بە 500 دینار و دوابەدوای ئەو کارە لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک نرخی بەنزین بەڕێژەیەک دادەبزێنرێت ."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پرسیارەکە ئەوەیە ئایە پەیوەندی نێوان بەنزین فرۆشەکانی چاڤی لاند و وێستگە سوتەمەنیەکانی هەولێر و دهۆک ئەبێت چی بێت ؟؟؟."

 

کەریم عەلی باسی لەوەشکردووە، "ئایە ئەو هۆکارە چیە نرخی سووتەمەنی لە وێستگەکانی سووتەمەنی ناو شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی دەوروبەر و سنوورەکە وەک خۆیەتی و هیچ داشکاندنێک نابینین، بەڵام لە پارێزگای هەولێر و دهۆک نرخەکان دادەشکێندرێن لە 700 دینارەوە بۆ نزیکەی 600 دینار."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "من بۆخۆم وای دەبینم کە ئەم ماستە گوریسێکی تیادایە و لەداهاتووشدا گوریسی ناو ماستی دابەزاندنی نرخی بەنزینیش ئاشکراتر دەبێت ."

 

جەختیشیکردووەتەوە، "بەگشتیش لەبەر ئەوەی بەرژەوەندی هاووڵاتیان وادەخوازێت  دابەزاندنی نرخی بەنزین کارێکی زۆرباشە هەرمەبەستێکی سیاسیشی لە پشتەوەبێت، هیوادارین لە داهاتووشدا ئەم کارانە بەردەوامیان هەبێت لە پێناو بەکارهێنانی سامانی ئەم وڵاتە بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیان

 .

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی حوزەیرانی 2021، وەک پێشتر ئاماژەی پێکردبوو، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ چەند تانکەرێک بەنزینی لیتری بە 500 دینار بە هاووڵاتیان فرۆشت و ئەوەش کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە.