گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا دەدرێت

2021.06.24 - 21:11
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا دەدرێت

ناس کورد- 

ئەنگێلا مێرکڵی ڕاوێژکارى ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئەوروپا لەسەر سەهۆڵبەندانێکى تەنک بەرەنگارى ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێتەوە و دەرکەوتنى کۆرۆنای گۆڕاوى دەلتاش هەندێک لەبەرەوپێشچوونەکانى دژى پەتاکە ڕاگرت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئاژانسى هەواڵى ئاسۆشێتیدپرێس (پێنجشەممە 24ى حوزەیرانى 2021) ئەنگێڵا مێرکڵى ڕاوێژکارى ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، ئەوروپا لەسەر سەهۆڵبەندانێکى تەنک لەشەڕى دژى کۆرۆنادا هەنگاو هەڵدەگرێت و دەرکەوتنى کۆرۆنای گۆڕاوى دەلتاش هەندێک بەرەو پێشچوونى لەدژى پەتاکە ئاوەژوو کردەوە.

 

مێرکڵ لەبەردەم پەرلەمانى وڵاتەکەیدا ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، گرتنەبەرى هەنگاوى تر بۆ بەرەنگاربوونەوەى پەتاکە پرسێکى سەرەکى دەبێت لە کۆبوونەوەى سەرکردەکانى یەکێتیى ئەوروپا لەکۆبوونەوەى ڕۆژى پێنجشەممەى داهاتوو.

 

ئەوەشى خستووەتەڕوو،  گەرچى هۆکارێک هەیە بۆ گەشبینى، بەڵام پەتاکە کۆتایى نەهاتووە بەتایبەت لەنێوان وڵاتانى هەژاراندا، ئەڵمانیا و ئەوروپاش هێشتا لەسەر سەهۆڵبەندانێکى تەنک دەجوڵێنەوە.

 

مێرکڵ وتووشیەتى، ئەوان پێویستیانە بەئاگاییەوە بمێننەوە و ڤایرۆسە گۆڕاوەکەش بەتایبەتى دەلتا تازە پەیدابووە زەنگى ئاگادار کردنەوەیەکە بۆ ئەوەى بەردەوامبن و لەسەرهێڵ بن پێکەوە.

 

ئەو میدیا فەڕەنسیە دەشڵێت، بەرپرسانى تەندروستى یەکێتى ئەوروپا پێشبینى ئەوەیان کردووە، ڤایرۆسى گۆڕاوى کۆرۆناى دەلتا بەڕێژەى 90% تا کۆتایى مانگى ئابى داهاتوو مەترسى لە سەرتاسەرى ئەوروپاشدا دروست بکات، ئەوەش ئاماژەیە بۆ پێویستى لێکوتینى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بەژمارەیەکى زۆرتر.