گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

باسی چییان کرد؟

بنزیمە ناوەڕۆکی قسەکانی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ ئاشکراکرد

2021.06.24 - 18:39
App store icon Play store icon Play store icon
بنزیمە ناوەڕۆکی قسەکانی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ ئاشکراکرد

ناس کورد- 

یاریى نێوان هەردوو هەڵبژاردەى فەرەنسا و پرتوگال تەنها یارى نێوان دوو هەڵبژاردەى بەهێزى پاڵەوانێتیەکە نەبوو، بەڵکو ڕووبەڕوونەوەى نێوان دوو هاوڕێى کۆنیش بوو کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و کەریم بنزیمە بوون، دواى کۆتایى هاتنى تایمى یەکەمى یاریەکەش ئەو دوو هاوڕێ گفتوگۆیەکیان کرد و درێسیان گۆڕییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەریم بنزیمە هێرشبەرى هەڵبژاردەى فەرەنسا و یانەى ڕیاڵ مەدرید سەبارەت بە بابەتى گفتوگۆکەیان (24ى حوزەیرانى 2021) ئاماژەى بەوەدا، "خۆشحاڵ بووم بە سەرلەنوێ بینینەوەى ڕۆناڵدۆ، ساڵانێکى دوور و درێژ بەیەکەوە یاریمان کرد لە ڕیاڵ مەدرید."

 

ڕونیشیکردووەتەوە، "لەماوەى 8 بۆ 9 ساڵى یاریکردنمان چەندین نازناومان بەدەستهێنا و ژمارەیەکى زۆر گۆڵمان تۆمار کرد، بە خێرایى باسى ڕووداوەکانى تایمى یەکەمى یاریەکەمان کرد و هیواى بەختى باشمان بۆ یەکتر خواست لە پاڵەوانێتیەکە و یانەکانیشمان، هەروەها بەردەوام دەبین لە چێژ بینین لە یارى تۆپى پێ."

 

یارى نێوان هەردوو هەڵبژاردەى پرتوگال و فەرەنسا لە  پاڵەوانێتى نەتەوەکانى ئەوروپا بە 2 گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتایى هات و بەو ئەنجامەش هەردوکیان سەرکەوتن بۆ قۆناغى داهاتووى پاڵەوانێتیەکە.